۲ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هێرش بۆسەر دووکاندارانی لێواری دەریاچەی زرێبار

چاونیوز: شارەوانی مەریوان بە هاوکاری هێزە ئینتزامییەکانی ئەو شارە هێرشیان کردە سەر دووکاندارانی لێواری زرێبار و بەشی هەرەزۆریان وێران کرد.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، کاتژمێر ٢ی بەربەیانی چووارشەممە ٢٢ی بانەمەڕی ١٤٠٠، شارەوانی شاری مەریوان بە هاوکاری و پشتیوانی هێزەکانی ئینتزامی بەشی هەرە زۆری دووکان و دەککەی خەڵکی کاسب و هەژار کەلەسەر لێواری دەریاچەی زرێبار هەڵکەوتوون تێک دا و وێران کرد.

یەکێک لەو دووکاندارانە بە چاونیوزی ڕاگەیاند: دەمژمێر ٢ی بەرەبەیانی شەوێک بەر لە جێژنی پیرۆزی ڕەمەزان هێزەکانی شارەوانی(سەددی مەعبەر) و ئینتزامی هێرشیان کردە سەر دووکانەکان و بەشی هەرە زۆری ئەو شوێنانەیان کە بۆ خەڵکی هەژار و کاسبی ئەو ناوچەیە هەوێنی داهاتێک بوو، وێران کرد و زۆربەی کەلوپەلەکانیشیان شکاند.

ئەو دووکاندارە گوتی: زۆربەی ئەو دووکاندارانە گرێبەستیان دەگەڵ شارەوانی هەیە و ساڵانە بڕە پووڵێکی دیاریکراویش وەک کرێ دەدەن بە شارەوانی بەڵام بەداخەوە ئەو هێزانە بەبێ ئاگاداری پێش وەختە هێرشیان کردە سەرمان و دەتوانم بڵێم بەشێکمان زەرەری ٥ هەتا ١٠ میلیۆن تمەنیمان وێکەوتووە.

ئەو هەروەها گوتی: دوای تێپەڕینی دوو ڕۆژ لەم ڕووداوە، ئێستاش دووکاندارەکان ترسی ئەوەیان هەیە کە جارێکی دیکە هێرشیان بکرێتە سەر و باقی کەلوپەلەکانیشیان دەست بەسەر دا بگرن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *