۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هاونیشتمانییەک بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی دەڤەری سەردەشت بە هۆی تەقینەوەی مین بە توندی بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی بانەمەڕی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەک بە ناوی “عەبدوڵڵا سەرفەراز”، ٢٣ ساڵە خەڵکی ئاوایی “تووە” سەر بە شاری سەردەشت، کاتێک سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕومالات بووە، دەکەوێتە سەر مین و بەهۆی تەقینەوەی بە توندی بریندار دەبێ.

ئەو لاوە کوردە لەو تەقینەوەیەدا دەست، لاق، دەموچاوی بە توندی بریندار بووە.

ناوبراو بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی “خومەینی” سەردەشت کراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *