۲۸ی جۆزەردانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کرێکارێکی کورد گیانی لەدەست دا

چاونیوز: کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بەهۆی ڕووداوە کارەوە لەسەر کار، گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی بانەمەڕ، کرێکارێکی خەڵکی ئاوایی “کۆڵیژ”ـی سەر بە شاری مەریوان بەناوی “ئیسلام قادری” تەمەن ٤٠ ساڵ، بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی خۆی لەدەست دا.

نەبوونی ستاندارە پێویستەکانی کار، چاودێری یاسایی، کەترەخەمی بۆ پاراستنی گیانی کرێکاران هەروەها نابەرپرسیارەتی کارفەرما ئەو هۆکارەن کە لەبەشی هەرە زۆری ڕووداوی کاردا دەوریان هەیە.

ئێران لەهەمبەر “ئەمنییەتی”کار لە پلەی ١٠٢ی جیهان دایە و وەک وڵاتێکی یەکجار زۆر مەترسیدار بۆ کرێکاران دێتە ناسین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *