۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

شەهیدانی ۱۹ی بانەمەڕ دوای ۷ ساڵ ئێستاش بە گڵکۆیان نازاندرێ

۷ ساڵ بەسەر ئێعدامکردنی فەرزاد کەمانگەر، شیرین عەلەم‌هولی، فەرهاد وەکیلی، عەلی حەیدەریا‌ن‌و مێهدی ئیسلامیان تێپەڕی، بەڵام ئێستاش هیچ زانیاری‌یەک لەسەر چۆنیەتیی لەداردرانیان‌و شوێنی ناشتنی تەرمەکانیان بە بنەماڵەکانیان نەدراوە.

ڕۆژی ۱۹ی بانەمەڕی ۱۳۸۹ پێنج زیندانیی سیاسی کو چواریان کورد بوون، بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت‌و بێ ئەوەی بە بنەماڵەو پارێزەرەکانیان بگوترێ لە پارکینگی زیندانی ئیڤین لەدار دران. ۷ ساڵ دوای ئەو ڕووداوە ئێستاش بە چارەنووسی تەرمی ئەو زیندانی‌یە لەداردراوانەو شوێنی ناشتنیان نەزاندراوە.

لەدرادرانی فەرزاد کەمانگەر، شیرین عەلەم‌هولی، فەرهاد وەکیلی و عەلی حەیدەریا‌ن‌ هەم لە کوردستان‌و هەم لە کۆڕو کۆمەڵە جیهانی‌یەکان کاردانەوەی توندی لێ‌کەوتەوەو لە کوردستان بووە هۆی وەڕێ‌خستنی مانگرتنێکی گشتی.

شایانی باسە ئەو کۆمەڵە زیندانی‌یە سیاسی‌یە کوردە لە ماوەی گیران‌و بەندکران‌و دادگایی‌کرانیان‌دا بە توندترین شێوە ئەشکەنجە درابوون‌و بێ ئەوەی مافی گرتنی پارێزەریان بدرێتێ، لە دادگایی‌کردنێکی ۷ خولەکی‌دا “تاوان”ی دژایەتی‌کردنی خودیان بەسەردا سەپاندن‌و بەو هۆیەوە سزای ئێعدامیان بەسەرا سەپا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *