۳۰ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

سپای پاسداران دژی پێدانی مەرەخەسی بە زیندانییەکی سیاسییە

چاونیوز: دادگای شۆڕشی شاری سەقز بە پێدانی مەرەخەسی زیندانییەکی سیاسی ڕازی بووە بەڵام ئیتلاعاتی سپا دژایەتی دەکا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دادگای شۆرشی شاری سەقز بە بنەماڵەی زیندانی سیاسیی “ئەحمەد محەممەدی” ڕاگەیاندووە کە، بەبۆنەی جێژنی ڕەمەزانەوە ئەو زیندانییە دەتوانێ بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لە پێدانی مافی مەرەخەسی کەڵک وەربگرێ بەڵام ئیتلاعاتی سپای پاسداران دژایەتی پێدانی ئەو مافە دەکا و بە هیچ سیڕاتێک موستەقیم نییە!

“ئەحمەد محەممەدی” خەڵکی گوندی “وەزمان”ی سەر بە ناوچەی سەرشیوی سەقز، ڕۆژی پێنج شەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ بە تۆمەتی “هاوکاری دەگەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری نیزام” چوار ساڵ حوکمی بەسەردا سەپا.

ئەوە چەندەمین جارە کە ئەحمەد محەممەدی دەگەڵ ئەوەیکە مافی پێدانی مەرەخەسی هەیە بەڵام لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە ئەو مافەی لێ زەوت کراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *