۲۱ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

چالاکێکی ژینگەپارێزی حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا

چاونیوز: چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی بۆکان حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا و مافی چوونە دەرەوە لە وڵاتیشی لێ یاساغ کرا.

بەپێی هەواڵت گەیشتوو بە چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، “سمکۆ مەعرووفی” چالاکی ژینگەپارێز و ئەندامی ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی “وڵات” لەلایەن دادگای تاوانەکانی بۆکانەوە بە تۆمەتی “بانگەشە بەدژی ڕێژیم” یەک ساڵ حوکمی بەندیدیخانە و دوو ساڵ ستاندنەوەی مافی چوونە دەرەوەی لە وڵاتی بەسەردا سەپا.

دانیشتنی دادگای سمکۆ مەعرووفی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی خاکەلێوە و بە بێ بەشداری پارێزەرەکەی بەڕێوەچووبوو.

سمکۆ مەعرووفی ڕۆژی شەممە ١٦ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی، لەلایەن ھێزەکانی ئیتلاعاتی سپای بۆکانەوە دەسبەسەر و دوای ٢٥ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتیی ئازاد کرابوو.

ناوبراو ساڵی٩٨، بۆ جارێکی دیکە لەلایەن لقی ١٠١ دادگای تاوانەکانی شاری بۆکان بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی گشتیی” لە ڕێگەی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی دەربڕین بە لەشکەرکێشی تورکیە بۆ سەر کوردستانی ڕۆژاوا سزای دوو ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێنرابوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *