۲۱ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دەسبەسەر کردنی چووار هاونیشتمانی دیکە

چاونیوز: چوار هاونیشتمانی دیکە لە شارەکانی کامیاران، سنە و پیرانشار دەستبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان”چاونیوز”، ڕۆژی شەممە ١١ی بانەمەڕ، دوو هاونیشتمانی خەڵکی ئاوایی “شیان”ـی سەربە شاری سنە بەناوەکانی “زاگڕۆس عەبباسی” و ئەحمەد عەزیزی” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

لەلایەکی دیکەشەەوە و ڕۆژی چوارشەممە ٤ی بانەمەڕ لە شاری پیرانشار، هاونیشتمانییەک بەناوی “عەلی بەزازی” خەڵکی ئاوایی “زێوە”ـی سەربە باژێری خانێ لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا.

هەروەها لە شاری کامیارانیش، ڕۆژی کۆتایی مانگی خاکەلێوەی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەک بەناوی “فارووق قازی” خەڵکی ئاوایی “کورەدەڕە”ی سەربە شاری کامیاران بەهۆکاری ناڕوون لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *