۲۱ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کاسبکارە داڵاهۆییەکە گیانی لە دەست دا

چاونیوز: ئەو کاسبکارەی خەڵکی داڵاهۆ کە بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار ببوو، لەنەخۆشخانەیەکی شاری کرماشان لەبەر سەختی برینەکانی گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی شەممە ١١ی بانەمەڕ، چەند ڕۆژ لەمەوبەر هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ، تەقەیان لە کاسبکارێکی داڵاهۆیی بە ناوی “سوحبەت سەمەدی نەسەب” کرد و بە سەختی برینداریان کرد.

ڕۆژی دووشەممە ٦ی بانەمەڕ، “سەحبەت سەمەدی نەسەب” کاتێک بە ماشێنی کەسیی خۆی سەفەر دەکا، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ کەمینی بۆ دادەنێنەوە و بێ ئاگادارکردنەوەی پێش وەختە تەقەی لێدەکەن و بەسەختی برینداری دەکەن.

ئەو هێزانە دوای ٢٤ کاتژمێر ڕاگرتنی بۆ نەخۆشخانەی “طاڵقانی” شاری کرماشانیان بەڕێ کردووە، کە ئەمڕۆ هەر لەو نەخۆشخانەیە لەبەر سەختی برینەکانی گیانی لەدەست دا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *