۳۰ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

بەهۆی تەقینەوەی مین دوو کەس بوونە قوربانی

چاونیوز: دوو کرێکاری ئاسنەواڵەی کرماشانی بەهۆی تەقینەوەی مین لەناو بازار گیانیان لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی پێنج شەممە ٩ی بانەمەڕ، بەهۆی تەقینەوەی مین لەناو ئاسنەواڵە دوو هاونیشتمانی بەناوەکانی “محەممەد ڕەسووڵ ڕەحیمی” و محەممەد بازوەند” خەڵکی کرماشان گیانیان لەدەست دا.

ئەو دوو هاونیشتمانییە کە کرێکاری کۆکردنەوەی ئاسنەواڵە بوونە کاتێک لەناو دووکانەکەیان لە شەقامی “حافز”ی شاری کرماشان بە هەواگاز سەرقاڵی قاڵ کردنەوەی ورکەئاسن بوونە، بەشێوەیەکی نەخوازراو مینێک دەتەقێتەوە و هەرلەوێ گیانیان لەدەست دەدەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *