۲۱ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

تەرمی حەسەن کەچلانلوو گەڕایەوە بۆ زێدی باب و باپیرانی

چاونیوز: تەرمی “حەسەن کەچلانلوو” ئەو کۆڵبەرە کە لەلایەن هێزە نیزامییەکانی دەوڵەتی تورکەوە بەهۆی ئازار و ئەشکەنجەی نامرۆڤانە کوژرابوو، دوای چەند ڕۆژ لە زێدی خۆی بەخاک سپێردرا.

بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان”چاونیوز”، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٠، دوو کۆڵبەر بەناوەکانی “بەهرام سەمەدی” خەڵکی ئاوایی “عیسا گولیک”ـی سەربە چاڵدێران و “حەسەن کەچلانلوو” دانیشتووی ئاوایی “بڵخچی”ـ چاڵدێران لەلایەن هێزەکانی ژاندارمی تورک دەگیرێن و دوای ئەشکەنجە و ئازارێکی زۆری ئەو دو هاونیشتمانییە، حەسەن گیانی لەدەست دەدا و بەهرامیش بە برینداری دەربازی دەبێت.

ڕۆژی چوارشەممە ٨ی بانەمەڕ، تەرمی حەسەن کەچلانلوو ڕادەستی بنەماڵەکەی دەکرێتەوە و لە زێدی خۆی بەخاک دەسپێردرێت.

لەم نێوەدا دەزگا پێوەندیدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ بەدواداچوونێکیان بۆ ئەم کارەساتە نەکردووە و بۆ سیستەمی دیپلۆماسی و نیزامی بە کردەیەکی گرنگ نەزانراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *