۲۱ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

برینداربوونی کاسبکارێک لە ناوچەی داڵاهۆ

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی کاسبکار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان بەتوندی بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان”چاونیوز”، ڕۆژی دووشەممە ٦ی بانەمەڕی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی کاسبکار خەڵکی شاری “داڵاهۆ” بەناوی “سوحبەت سەمەدی نەسەب” لە حاڵێکدا بە ماشێنی کەسیی خۆی سەفەری دەکرد، دەکەوێتە کەمینی هێزە نیزامییەکان و بە تەقەی ڕاستەوخۆ بە توندی برینداری دەکرێ.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی ڕاگەیاندووە: هێزە نیزامییەکان لە ناوچەی دالاهۆ، بە بیانووی قاچاغی شتومەک تەقە لە ماشینی ئەو هاونیشتمانییە دەکەن و بەتوندی بریندار دەبێ و دوای برینداربوونی بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر ئیزن نادەن بۆ چارەسەری پزیشکیی بچێتە نەخۆشخانە.

ئەو سەرچاوەیە گوتییشی: دوای شەو و ڕۆژێک، بۆ چارەسەر کردنی برینەکانی بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی لە کرماشان دەگوازرێتەوە کە ئێستا ڕەوشی ناوبراو زۆر خراپە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *