۲۱ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

چالاکێکی مەدەنی ٣٩ مانگ و یەک ڕۆژ زیندانیی بەسەردا سەپا

چاونیوز: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی مهاباد حوکمی زیندانی بەسەردا سەپا.

بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز)، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی شاری مهاباد چالاکی مەدەنی و کۆمەڵایەتی “ئەرەستوو(ڕەسوڵ)مەلاڕەحیمی” دادگایی دەکا و حوکمی ٣٩ مانگ و یەک ڕۆژ زیندانی بەسەردا دەسەپێنن.

ئەو چالاکە مەدەنییە بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی دژبەری نیزام” بە ٣١ مانگ و ١٦ ڕۆژ، هەروەها لە پەروەندەیەکی دیکەش دا بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە بە دژی نیزام” ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندانی تەعزیزری بەسەردا سەپێندراوە.

ناوبراو ڕۆژی شەممە ٤ڕێبەندانی ١٣٩٩ دوای بانگ کرانی ئیدارەی ئیتلاعات، دەسبەسەر و بۆ زیندانی مهاباد گوازرابۆوە. دواتر لە ١١ی ڕێبەندانەوە بە دانانی بارمتە بەشیوەی کاتی ئازاد دەبێت.

ئەرەستوو یەکێك لەو کەسە چالاکانە بووە کە لە کەمپەینەکانی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لافاولێدراوانی لۆڕستان و بولەرزەلێدراوانی کتوڵی شاری صۆی ڕۆڵی سەرەکی گێڕابوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *