۲۱ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

مێرمنداڵێک و ژنێک لە کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

چاونیوز: کچێکی مێرمنداڵ و ژنێک لە شارەکانی پیرانشار و ساینقەڵا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز)، ڕۆژی دووشەممە ٦ی بانەمەڕی ١٤٠٠، کچە مێرمناڵێکی خەڵکی ئاوایی “کەوپەڕ”ـێ سەر بە پیرانشار بەناوی “ژینەر پوردیان” کچی محەممەد هەوڵی خۆکووژییەکەی سەرکەوتوو بووە و کۆتایی بە ژیانی هاتووە.

سەرچاوەیەکی جێ باوەڕ ڕایگەیاندووە، هۆکاری خۆکوژی ئەو مێرمناڵە دژایەتی بنەماڵەکەی دەگەڵ مێردکردنی بووە.

ئەو مێرمناڵە بە ڕێگای خۆهەڵاوەسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەلایەکی دیکەشەوە، ڕۆژی شەممە ٤ی بانەمەڕ، ژنێک بەناوی “کەژاڵ نادری” کچی خالید خەڵکی ئاوایی “سەفاخانە”ـێ سەر بە شاری ساینقەڵا بە خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ناوبراو لەبەر کێشەی خێزانی، خۆی کوشتووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *