۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دەسبەسەر کردنی دوو برا لە شاری خۆی

چاونیوز: دوو برای خەڵکی دەڤەری سەڵماس لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی هەینی ٢٧ی خاکەلێوە، کاتێک کە دوو برا بەناوەکانی “ئیرەج و غولامڕەزا عەلیزادە” بە ماشێنی خۆیان لە سەفەر دابوون، لە سێ ڕێیانی “ئیوئوغڵوو”ی شاری خۆی لەلایەن ئیتلاعاتی هێزە نیزامییەکان بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی دەسبەسەر کران.

ئەو دوو هاونیشتمانییە خەڵکی ئاوایی “ئەجواج”ی سەر بە شاری سەڵماسن.

هەتا ئێستا دیار نییە ئاخۆ ئەم دوو برایە لەبەر چی گیراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *