۲۱ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کوژران و بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لەلایەن هێزەکانی تورکیە

چاونیوز: دوو کۆڵبەری کورد لە ناوچە سنوورییەکانی چاڵدێران لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکیە بە توندی ئەشکەنجە دەدرێن.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٠، دوو کۆڵبەری خەڵکی دەڤەری چاڵدێران بەناوەکانی حەسەن کچانلوو و بەهرام سەمەدی لەلایەن ژاندرمەی تورک بەوپەڕی بێ بەزەییانە لێیان دەدرێ و ئەشکەنجە دەکرێن.

لەئاکام ئەو لێدان و ئەشکەنجەیە حەسەن کچانلوو گیانی لەدەست دەدا و بەهرام سەمەدیش دوای ئەو هەمووە لێدانە دەربازی دەبێ و ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری چاڵدێران لە ژێر چاودێری پزشکیدایە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *