۲۱ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ئانقەست و لە نزیکەوە

چاونیوز: دوو کۆڵبەر لە شارەکانی شنۆ و بانە بە توندی بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٠، کاسبکارێک بەناوی “زاهیر خدرزادە” خەڵکی ئاوایی چۆمانی سەر بە شاری بانە بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانەوە بە سەختی بریندار دەبێ.

سەرچاوەیەک لە شاری بانە بە چاونیوزی ڕاگەیاند: ئەو کاسبکارە کەلە سەر سنووری باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرقاڵی کاروکاسپی دەبێ دەگەڵ بەرپرسێکی سەربە هێزە سنوورییەکان بەناوی سەرگورد “کارچانی” کە ڕۆژانە خەڵکی ئەو دەڤەرە ئازار و ئەزییەت دەدا دەبێتە کێشە و شەڕەدنوونە کە لە ئاکام دا، سەرگورد کارچانی بە چەکی خۆی تەقەی ڕاستەوخۆی لێدەکا و بە توندی بریندار دەکا.

زاهیر خدرزادە ئێستا لە نەخۆشخانەی سەلاحەددینی شاری بانە لە ژێر چاودێری پزشکی دایە.

لەلایەکی دیکەشەوە، هێزە نیزامییەکان لە دەڤەری شاری شنۆ تەقە لە کاروانی کۆڵبەران دەکەن و کەسێک بەناوی “فەرشاد خۆش مەڕام” بریندار دەکرێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *