۲۱ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

‌حوكمی سێدارەی ئەرسەلان خودكام بۆ حوكمی ئەبەد شکا

چاونیوز: سزای سێدارەی ئەسەرسەلان خودکام، بەندکراوی سیاسی خەڵکی مهاباد بە پێی ماددەی ٢٠ی کۆمیسۆنی لێبوردن لە سێدارەوە بۆ بەندکرانی هەتاهەتایی کەم کرایەوە.

ئەرسەلان خودکام ٤٧ ساڵە خەڵکی شاری مهابادە و لە دووی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی بە تاوانی” سیخوری و هاوکاری حیزبی دێموکرات” دەسبەسەر و بۆ ماوەی ٣٦ ڕۆژ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیتلاعاتی سپای “المهدی” باژێری ورمێ لەژێر لێپرسینەوە دابوو.

دوایی ئەم زیندانییە سیاسییە بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ گوازرایەوە و لە ٨ی پووشپەری هەمەن ساڵ لەلایەن کەرتی یەکی دادسەرای نیزامی ورمێ حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپا.

ناوبراو هەتا ئێستا هەر لە زیندانی ورمێ بەبێ مافی هەبوونی مرەخەستی ڕاگیراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *