۳۰ی خاکەلێوەی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

سەپاندنی سزای ٤ ساڵ زیندانی بە سەر بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی ئێرانشای سەقز

بە پێی هەواڵی چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی گوندی “ئێرانشا”ی سەر بە شاری سەقز بە ناوی “ئەمین مەلەکی” ڕۆژی پێنج شەممە ٢٨ی ڕەشەممەی ١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە سزای ٤ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە و هەر ئەو ڕۆژە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سەقز گوازراوەتەوە.

بە پێی زانیارییەکانی “چاونیوز” دادگای سەقز بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئەو سزایەی بە سەر ئەمین مەلەکی دا سەپاندووە.

ئەمین مەلەکی تەمەن ٥٦ ساڵ پێشتر ئەندامی حیزبێکی کوردی بووە و ساڵی ڕابردوو دوای گەڕانەوەی بۆ شاری سەقز لە لایەن ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر دەکرێ بۆ ماوەی پێنج مانگ لە ژێر لێکۆلینەوە دابووە.دوای تەواو بوونی ماوەی لێپرسینەکەی بە بارمتە بە شێوەک کاتیی ئازاد دەکرێ.

ئە زیندانییە سیاسییە پێشتر لە ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ حێزبێکی کوردستانی سزای ٣ سال بەندکرانی بەسەر داسەپابوو،کە ماوەی یەک ساڵی لەو حوکمە کێشابوو.

دۆسیەی ئەو زیندانییە سیاسییە کە حوکمی ٤ ساڵ بەندکرانی بە سەر داسەپاوە دوای تانە لێدان ئێستا لە دادگای پێداچوونەوەدایە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *