۳۰ی خاکەلێوەی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

چالاکێکی مەزهەبی ٢٦ ساڵ حوکمی بەسەردا سەپێنرا

چاونیوز: چالاکێکی مەزهەبی “سوننی” لەلایەن دادگای شۆڕشەوە ٢٦ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، چالاکێکی سوننی مەزهەب بەناوی “حامید عەلی مەشکوه” لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ورمێ بە سەرۆکایەتی قازی “ڕەجەبی” حوکمی ٢٦ ساڵ زیندانی بەسەر دا سەپا.

بەپێی حوکمی دادگا، حامید عەلی مەشکوە بە تۆمەتی”پێکهێنانی گروپ و دەستە بە مەبەستی تێکدانی دۆخی تەناهی وڵات” ١٥ ساڵ و هەروەها بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە گروپە مەزهەبییەکان” ١٠ ساڵ و “پڕۆپاگەندە بە دژی نیزام”ــیش یەک ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە.

ناوبراو سەرەتای وەرزی هاوینی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ورمێ دەسبەسەر و دوای چوار مانگ لێپرسینەوە بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە گوازرایەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *