۳۰ی خاکەلێوەی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هەڕەشەی سپای پاسداران لە خەڵکی ئاواییەکانی ناوچەی چلچەمە

چاونیوز: سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی، بە هەڕەشە داوا لە خەڵکی ئاواییەکانی سەر بە کۆێستانەکانی “چلچەمە” دەکەن کە نابێ مەڕ و ماڵاتەکانیان لە کوێستان و بەرزاییەکانی ئەو ناوچەیە نزیک بکەنەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی شەممە ١٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی هەڕەشە لە خەڵکی گوندی “بس” سەر بە ناوچەی چلچەمەی شاری دیواندەرە دەکا ئەو ناوچەیە بەجێبێڵن کە بژێوی دانیشتوانی ئەو ئاواییە لە ڕێگەی ئاژەڵدارییەوە و لە ئەوشوێنانە دابین دەکرێ.

هەموو ساڵێک سپای پاسداران بە بیانووی مانۆڕی نیزامیی هێزە سەرکوتکەرەکانی، داوا لە خەڵکی ئەو ناوچەیە دەکرێ مەڕ و ماڵاتیان لە بەرزایی و کوێستانەکان بهێننە خوارێ و لەوەڕگەکانیان پێ چۆڵ دەکەن.

تا ئێستا خەڵکی ئاوایی بس چەند جارێک داوایان لە بەرپرسانی ڕێژیم کردوە کە وازیان لێ بێنن، بەڵام نە تەنیا وڵامیان نەدراوەتەوە، بەڵکوو بێڕێزی و هەڕەشەیان لێکراوە کە ئەگەر کوێستانەکانیان بۆ چۆڵ نەکەن، دەستبەسەر مەڕ و ماڵات و سەروەت و سامانەکانیاندا دەگرن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *