۳۰ی خاکەلێوەی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

چوار هاونیشتمانی خەڵکی بانە دەسبەسەر کران

چاونیوز: چوار هاونیشتمانی دانیشتووی دەڤەری بانە لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی پێنج شەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٠، چوار هاونیشتمانی خەڵکی ئاوایی “یەکوباوا”ی سەربە شاری بانە بەناوەکانی “ڕێبوار قادری، پەرویز قادری، بێهرووز قادری و هاوژین قادری” کە ئەندامانی یەک بنەماڵەن لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کران.

دەسبەسەرکرانی ئەو هاونیشتمانیانە دوای بەڕێوەچوونی بۆنەکانی نەورۆز لەو ئاوایی بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی بووە.

هەتا ئێستا نازانرێ ئەو چوار هاونیشتمانییە لەکوێ ڕادەگیرێن و لە چارەنووسیان هیچ زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *