۳۰ی خاکەلێوەی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

وانەکانی مافی مرۆڤ بەشی (٢٩) شاروخ حەسەنزادە

درێژەی بەشی بیست و نۆ…

٣. سەردەمی ڕێنسانس هەتا شۆرشی مەزنی فەرانسە
ڕێنسانس (Renaissance)یان لەدایکبوونەوە، شنەی فێنکی نوێ بوونەوەی ژینی زانست و وێژەی بەدوای خۆیدا هێنا. بزووتنەوەی زانستی و سەرهەڵدان و درەوشانەوەی ئەستێرەکانی پێشەنگی، قووچی قوربانی وەک “گالیلە”، “دێکارت” و “کۆپێرنیک” لە تەنیشت شۆرشی ئایینی “مارتین لۆتێر” و “کاڵوین”، ئوروپای لە خەوی هەزار ساڵە هەڵساند و رایچڵەکاند. هەوڵ و تێکۆشینی قەشە جیابیرەکان لە پەنا بیرمەندانی وەک دێکارت، کلیسە و کتێبی پیرۆزی تەوڕاتی لە بنەما و تەوەربوون خست و بەرەو ئاوەزی ئینسانی و ڕەسانەیەتی هان دا. ئەمە بەشێکی بۆ هێز گرتنی موسلمانان و دەست بەسەرداگرتنی باشووری ئوروپا و دواتر داگیرکاری یەونان لەلایەن عوسمانلییەکان و پەراکەندە بوونیان و بڵاو بوونەوەی زاسنتی ئەوان بۆ هەموو ئوروپا بوو.
ئاکامەکەی، فێربوون و چاوکراوە بوونی بەربڵاو لە ئوروپا بوو کە مرۆڤ لە بان و مرۆڤ تەوەری وەک بنەمای سیستەمی کۆمەڵایەتی و پێکهاتەی سیاسی ئوروپای ئەو سەردەمی لێهات. لەو چاخ دا تێکۆشین و خەباتی بەردەوامی ئازادیخوازان لەبەرامبەر زاڵمان بووە هۆی هێنانە ئارای سکاڵای حقوقی و نووسینەوەی ڕاگەیاندنامەی ساڵی ١٦٢٨ کە لە ڕاگەیاندنی حقوقی دواتر کە لە ساڵی ١٦٨٨ لە ئینگلستان کاری پێکرا، ڕەنگی دایەوە. بیرمەند و فەیلەسووفێکی زۆر لەو چاخەدا سەریان هەڵدا و هەرکام لە هزری فەلسەفی خۆیان دا بە جۆرێک ئاماژەیان بەم پرسە کردووە. “سەنت ئاگوستین” لە ژێر کاریگەری کلیسا، مرۆڤی بە ئازاد دەزانێ بەڵام هۆکاری دیل بوونیشی بە تاوانبار بوونی خۆی دەشوبهێنی. “سێن توماداکێن” مرۆڤ وەک سڤیل تەبع پێناسە دەکا و ئازادی لە بنەمای سەرەکی وجودی مرۆڤ دەزانێ. لە کۆتاییەکانی ئەو سەردەمە بڵاوبوونەوەی دووهەمین ڕاگەیاندنامەی مافی مرۆڤی ناسراو بە “داخۆیانی ئازادی” ئەمریکا لە ساڵی ١٧٧٦ جێگای سەرنجە کە لەوێدا ئاماژەی بە مافی بێ ئەملاوئەولای بنیام وەک، ژیانێکی ئازادانە و بەختەوەری دەکات. ڕاگەیەنراوی حقوقی ١٦٨٩ی بریتانیا، یاسای پڵیمۆتی ئەمریکا لە ساڵەکانی ١٦٣٦ و جاڕنامەی ئازادی لە دێسامبری ١٦٤٢ ئاماژەیەکە لە گۆڕانی خێرای ساڵەکانی کۆتایی ئەم سەردەمە و گۆرانکاری لە تێگەیشتن و پێناسەی چەمکی مافەکانی مرۆڤ.
لەم سەردەمەدا کە شۆرشی مەزنی فەرانسە لە ١٧٨٩ کۆتایی پێدێ، هۆکارگەلی زۆر وەک شۆرشەیلی زانستی و کلتووری، ئاشنایەتی بەربڵاو دەگەڵ دەوروپشتی خۆیان، ناسینی ئۆلە جیاوازەکان و چەمکی ماف لە دەقە پیرۆزەکاندا، بۆ گووران و شەقڵ گرتنی کانسێپتی مافەیلی بنیام کاریگەریان هەبووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *