۳۰ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ژنێک لە سنە خۆی سوتاند

چاونیوز: ژنێک لە سنە بە ڕێگەی خۆسووتاندنەوەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٠، ژنێکی خەڵکی ئاوایی “تەنگیسەر” سەر بە شاری سنە بەناوی “گەلاوێژ غوڵامی” بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

دەگوترێ ئەو ژنە بەر لە ئەوەیکە بگەهێندرێتە نەخۆشخانە لەبەر زۆری ڕادەی سووتانی جەستەی کۆتایی بە ژیانی هاتووە.

بەپێی ناوەندی ئاماری “ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان” لە ماوەی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاویدا لانیکەم ١٥٠ کەس لە کوردستان بە هۆکارگەلی وەک هەژاری، بێکاری و کێشەی خێزانی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *