۳۰ی خاکەلێوەی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ڕاپۆرتی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ(ڕۆژهەڵاتی کوردستان)‌ سێ مانگەی زستانی ١٣٩٩ی هەتاوی‌دا

چاونیوز: ڕاپۆرتی بەشێک لە پێشێل‌کاریی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی، هێزە چەکدارەکان و ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە.

کوردستانی ئێران لە سێ مانگەی زستانی ١٣٩٩ و لە وەرزی چوارەمی ئەمساڵیش‌دا سەرکوت‌کاریی کۆماری ئیسلامی و پێشێل‌کردنی مافی مرۆڤ لە هەموو بەستێنە سیاسی، مەدەنی، کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی ئەزموون کردەوە.

بەپێی ئەو داتا و زانیار‌ییانەی “ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان” لای خۆی تۆماری کردوون، لە ماوەی سێ مانگی زستان‌دا زیاتر لە هەزار حاڵەتی پێشێل‌کردنی زبری مافی مرۆڤ لە کوردستان ڕووی داوە کە ئەم ناوەندە زیاتر لە ٣٥٠ حاڵەت لەوانی تۆمار کردووە.

لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا لانی کەم ٥٢ کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بوونەتە قوربانیی سیاسەتی پەرەنەسەندنی کوردستان لە ڕووی ئابووری‌ و کۆمەڵایەتی. لەو ٥٢ کاسبکارە ١٨ کەسیان کوژراون و ٣٤ کەسیش بریندار بوونە.

کوژران و بریندار بوونی ٥٢ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە وەرزی زستانی ١٣٩٩ لە حاڵێک‌دایە کە لە وەرزی پاییزیش‌دا ٤٨ کۆڵبەر، لە وەرزی هاوین‌دا ٦٨ کۆڵبەر و لە سێ مانگەی بەهاریش‌دا ٥٨ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی یان؛ هەڵدێران و کەوتنە ژێر ڕنوو کوژراو و بریندار ببوون. بەو پێیە ژمارەی ئەو کۆڵبەر و کاسبکارانەی لە ساڵی ١٣٩٩ی هەتاویدا کوژراون و بریندار بوون، لانیکەم ٢٢٦ کەس بووە.

هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە تاران ڕۆژی دووشەممە ١٣ی رێبەندان لە مێترۆی ئەو شارە لاوێکی تەمەن ٢١ ساڵی کوردی خەڵکی دیواندەرەیان بە ناوی “مێهرداد تاڵشی” دەستبەسەر کرد و هەمان شەو لەژێر ئەشکەنجەدا کوشتیان. هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕەشەممەش لە گەڕەکی دەرەدرێژی(شهرک مهدی)کرماشان تەقەیان لە پۆلێک خەڵکی ئەو گەڕەکە کرد کە لە ئاکام‌دا “سیروان محەمەدی”،  تەمەن ٢٥ ساڵ کوژرا و “عەلی ئەحمەدی” تەمەن ٧٠ ساڵ بریندار بوو.

دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی هەر لە ماوەی سێ مانگی زستانی ئەمساڵدا سزای ئێعدامی لەسەر ٩ بەندکراوی کورد جێبەجێ کردوە کە بەشی هەرە زۆریان بە تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر و کوشتنی بەئانقەست ئێعدام کراون. دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی هەروەها لە ٩ مانگی سەرەتای ساڵیش‌دا ٤١ بەندکراوی کوردی لە دار دابوو،  بەو پێیە ئاماری ئیعدامەکان لە کوردستان لەمساڵدا لانیکەم ٥٠ کەس بووە کە چوار کەس لەوان زیندانیی سیاسی بوون.

لە ماوەی سێ مانگی زستانی ئەمساڵ‌دا ئەوەندەی سەرچاوەکانی هەواڵ پشتڕاستیان کردووتەوە و دەستیان بە زانیارییەکان ڕاگەیشتووە، ١٩٩ چالاک و هەڵسووری سیاسی و مەدەنی لە کوردستان بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و لایەنگری لە حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات دەسبەسەر و زیندانی کراون. لەو ١٩٩ کەسە بەشێکیان دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان تا دادگایی‌کرانیان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراون و ٥٥ کەسیان دوای دادگایی کردن سزای لە ٦ مانگ زیندان تا ١٢ ساڵ بەندکرانیاندا بەسەردا سەپاوە و دوو بەندکراوی کوردیش بە تۆمەتی چالاکی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران حوکمی ئێعدامیان دراوەتێ. ئەو ٥٥ بەندکراوەی کە لە دادگاییکردنێکی ناعادڵانەدا سزای زیندانیان بەسەردا سەپاوە، ١٦٨ ساڵ و ١٠ مانگ (سەرجەم ٢٠٢٦ مانگ) بەندکرانیان بۆ بڕاوەتەوە.

گرتن و حوکمدرانی ١٩٩ چالاک و هەڵسووری کورد لە وەرزی زستان لە حاڵێکدایە کە لە ٩ مانگی بەهار و هاوین و پاییزیشدا ٤٤١ کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیرابوون و بەو پێیە ناوەندە ئەمنیەتییەکان لە ماوەی ئەمساڵدا لانیکەم ٦٤٠ کەسیان دەسبەسەر و زیندانی کردوە.

هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ۷ی بەفرانبار زیندانییەک بە ناوی‌ “ئەکبەر مستەفا” لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کرۆنا گیانی لە دەست دا. ڕۆژی هەینی ٢٦ی بەفرانباریش “بەهمەن عوقابی” تەمەن ٣٥ ساڵ، خەڵکی گوندی “چەقاجەنگا”ی سەر بە شاری شابادی پارێزگای کرماشان کە ماوەیەک لەمەوبەر بە هۆی لێدان و ئەشكەنجەی هێزەکانی ئاگاهیی کرماشانەوە چووبووە حاڵەتی کۆما، لە نەخۆشخانەی خومەینیی ئەو شارە گیانی سپارد.

هەر لە ماوەی سێ مانگی زستانی لانیکەم ١٥ کەس بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراون و بریندار بوون کە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ٥ لەوانی ئاشکرا کردووە. لەو ٥ کەسە سێ کەسیان کوژراون و ٢ کەسیان بریندار بوون. بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەش کە لە سێ وەرزی بەهار، هاوین و پاییزیشدا ٢٦ که‌سی دیکە له‌ کوردستان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین کوژراون و بریندار بوون، ژمارەی قوربانیانی مین لەمساڵدا ئەوەندەی ناو و شوناسیان ئاشکرا کراوە ٣١ کەس بووە کە ١٠ کەسیان گیانیان لەدەست داوە و ٢١ کەسیش بریندار بوون؛ به‌ڵام بە دڵنیاییەوە ئاماری ورد و ده‌قیقی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی مین _ بەهۆی ئەوەی‌ هه‌واڵده‌رییه‌ ڕه‌سمییه‌کان خۆ له‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان ده‌بوێرن یان ناوی قوربانیان ئاشکرا ناکه‌ن_ له‌وه‌نده‌ زیاتره‌ که‌ ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تۆماری کردوه‌.

خۆکوژی لە کوردستان دیاردەیەکی کۆمەڵایەتیی زیانباری دیکەیە کە بەهۆی بێمافی و هەروەها پەراوێزخرانی کوردستان لەلایەن حکومەتەوە خەسارەکانی لەچاو ناوچەکانی دیکەی ئێران گەلێ زیاترە. ئامارەکانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە سێ مانگی زستانی ئەمساڵدا ئەوەندەی زاندراوە و بە میدیایی کراوە زیاتر لە ٥٠ کەس لە کوردستان هەوڵی خۆکوژییان داوە کە بەداخەوە هەوڵی ٣٥ کەس لەوان سەرکەوتوو بووە کە ١٦ کەسیان پیاو و ١٩ کەسیان ژن بوون؛ کە که‌م ته‌مه‌نترینیان کوڕێکی ١٣ ساڵ و به‌ته‌مه‌نترینیان ژنێکی ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ بووه‌. داتاکانی ناوەندی مافی مرۆڤ پیشان دەدەن کە له‌ ٩ مانگی پاییز، زستان و بەهاریشدا ١١٨ که‌س له‌ کوردستان خۆیان کوشتووە و بەو پێیە ١٥٣ کەس له‌و سه‌دان که‌سه‌ی لەمساڵدا به‌هۆی جۆراوجۆی وه‌ک هه‌ژاری و کێشه‌ی خێزانی هه‌وڵی خۆکوژییان داوه‌، هەولەکانیان بەداخەوە سەرکەوتوو بووە و کۆتاییان به‌ ژیانیان هێناوه.

لە ماوەی سێ مانگی زستانی ئەمساڵدا هەر نەبێ ٩ کرێکاری کورد بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار کە ٨ کەس لەوان گیانیان لەدەست داوە. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی لە سێ وەرزی پێشوویتری ساڵیشدا ٥٨ کرێکار ببوونە قوربانیی ڕووداوی کار؛ بەو پێیە ژمارەی ئەو کەسانەی لەمساڵدا بەهۆی ڕووداوی کار لە کوردستان گیانیان لە دەست داوە یان بریندار وبوون، ٧٦ کەس بووە. ئەوە جیا لەوەی سەدان کەسیش بە شێوەی جۆراوجۆر لە کاتی کاردا گیانیان لەدەست داوە، بریندار یان نقوستان بوون و ناوەکانیان ئاشکرا نەکراوە بەردەوامیی گیانلەدەستدان و نقوستانبوونی کرێکاران لە کوردستان بەهۆی ڕووداوی لە حاڵێک دایە کە تەنیا سەدی ١٠ی ئەم كرێكارانەی لە کاتی كاركرندا تووشی رووداوی کار ده‌بن بیمەن ‌و، سەدی ٩٠ی کرێکاران، به‌ تایبه‌ت کرێکارانی که‌رتی بیناسازی لە ژێر چاودێریی هیچ بیمەیه‌ک دانین.

ئەو ئامار و زانیارییانەی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەو بەشەی ئێران بڵاوی کردۆتەوە تەنیا ئەو بەشە لەو حاڵەتانە دەگرێتەوە کە هەواڵ و زانیارییەکان بە ئاشکرا بە میدیایی کراون و لە لایەن سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانەوە ئاماژەیان دراوەتێ، ئەگینا ئەو ناوەندە پێی وایە کە ئاماری ورد و دروستی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستان بەهۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر زیاتر لەو ئامارەیە کە ڕاگەیەندراوە.

 

ئەو کۆڵبەر و کاسبکارانەی لە سێ مانگی زستانی ۱۳۹۹دا کوژراون و بریندار بوون

ڕیز ناو و ناسناو خەڵکی جۆری زیان وردەکاری لەسەر ڕووداوەکە ڕێکەوت
١ دانیال دەرزیان سەوڵاوا بریندار بووە بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەرزایی هەڵدێراوە ٧/١٠/١٣٩٩
٢ ڕەزا باوەجانی سەلاسی باوەجانی بریندار بووە بەهۆی دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم گوللە بەر سینگ و لاقی کەوتوە ٨/١٠/١٣٩٩
٣ عەبدولکەریم محەممەدی سەلاسی باوەجانی بریندار بووە بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەرزایی هەڵدێراوە ٨/١٠/١٣٩٩
٤ پەیام سۆهرابی نەوسوود بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بووە ١٠/١٠/١٣٩٩
٥ ئۆمید ساڵحی نگڵی‌ی سنە بریندار بووە لە کوێستانی تەتەی مەریوان دراوەتە بەر دەستڕێژ ١٩/١٠/١٣٩٩
٦ عیرفان عەزیزیانی سەلاسی باوەجانی بریندار بووە لە بەرزاییەکانی نەوسوود دراوەتە بەر دەستڕێژ و بەتوندی بریندار بووە ٢١/١٠/١٣٩٩
٧ حەمزە محەممەدی نەوسوود بریندار بووە لە بەرزاییەکانی نەوسوود دراوەتە بەر دەستڕێژ و بەتوندی بریندار بووە ٢٣/١٠/١٣٩٩
٨ ئاریا خالیدی نەوسوود بریندار بووە لە بەرزاییەکانی نەوسوود دراوەتە بەر دەستڕێژ و بەتوندی بریندار بووە ٢٥/١٠/١٣٩٩
٩ محەممەد ئەحمەدی ئایچیی سەقز گیانی لەدەست داوە لە کاتی کۆڵبەریدا دڵی ڕاوەستاوە و گیانی لە دەست داوە ٢٧/١٠/١٣٩٩
١٠ عوسمان حەسەن‌پوور بانە بریندار بووە بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەرزایی هەڵدێراوە ٢٨/١٠/١٣٩٩
١١ یۆسف‌ فەتاح‌زادە بانە کوژراوە باوکی دوو منداڵە و ئوتومبیلەکەی بە گومانی باری قاچاغ دراوەتە بەر دەستڕێژ ٢٩/١٠/١٣٩٩
۱۲ ئەولیا خودایی ورمێ گیانی لەدەست داوە خەڵکی گوندی “کووران”ی ورمێیە و بەهۆی کەوتنە ژێر ڕنوو گیانی لەدەست داوە ٢٩/١٠/١٣٩٩
۱۳ فورات خودایی ورمێ گیانی لەدەست داوە خەڵکی گوندی “کووران”ی ورمێیە و بەهۆی کەوتنە ژێر ڕنوو گیانی لەدەست داوە ٢٩/١٠/١٣٩٩
۱۴ مەتین ئەسڵانی ورمێ گیانی لەدەست داوە خەڵکی گوندی “کووران”ی ورمێیە و بەهۆی کەوتنە ژێر ڕنوو گیانی لەدەست داوە ٢٩/١٠/١٣٩٩
١٥ بیلەن ئەحمەدی ورمێ گیانی لەدەست داوە خەڵکی گوندی “کووران”ی ورمێیە و بەهۆی کەوتنە ژێر ڕنوو گیانی لەدەست داوە ٢٩/١٠/١٣٩٩
١٦ یاوەر ئەسڵانی ورمێ گیانی لەدەست داوە خەڵکی گوندی “کووران”ی ورمێیە و بەهۆی کەوتنە ژێر ڕنوو گیانی لەدەست داوە ٢٩/١٠/١٣٩٩
١٧ باست باوەجانی سەلاسی باوەجانی بریندار بووە دراوەتە بەر دەستڕێژ و فیشەک بە دەستی کەوتووە  
١٨ عەبدوڵلا فەرەج‌پەنا بانە بریندار بووە لە ناوچە سنوورییەکانی بانە دراوەتە بەر دەستڕێژ و فیشەک بەر لاقی کەوتووە ٢٩/١٠/١٣٩٩
١٩ ئەمیر وەیسی سەلاسی باوەجانی بریندار بووە لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود دراوەتە بەر دەستڕێژ ٦/١١/١٣٩٩
٢٠ واحید محەممەدی بانە بریندار بووە بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەرزایی هەڵدێراوە ٧/١١/١٣٩٩
٢١ هاشم حەسەنی بانە کوژراوە خەڵکی مەنیجەڵانە و لە ناوچەی سنووریی هەنگەژاڵی بانە دراوەتە بەر دەستڕێژ ١٣/١١/١٣٩٩
٢٢ هادی ڕەزایی مەریوان بریندار بووە لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان دراوەتە بەر دەسڕێژ ١٣/١١/١٣٩٩
٢٣ ئەبووبەکر نادری بانە بریندار بووە لە ناوچەی سنوورییەکانی بانە دراوەتە بەر دەسڕێژ ١٤/١١/١٣٩٩
٢٤ کامڕان ئەحمەدی بانە بریندار بووە لە ناوچەی سنوورییەکانی بانە دراوەتە بەر دەسڕێژ ١٤/١١/١٣٩٩
٢٥ خالید ئەحمەدپوور سەردەشت کوژراوە لە بەرزاییەکانی سەردەشت دراوەتە بەردەستڕێژ ١٥/١١/١٣٩٩
٢٦ ڕەئووف ئادینە (دارینە) بانە بریندار بووە لە ناوچەی سنوورییەکانی “نەنوور” دراوەتە بەر دەستڕێژ ١٦/١١/١٣٩٩
٢٧ مەولوود عەبدوڵڵاهی مەهاباد بریندار بووە بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەرزایی هەڵدێراوە ١٧/١١/١٣٩٩
٢٨ جەبار ئەحمەدی بانە بریندار بووە بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەرزایی هەڵدێراوە ١٧/١١/١٣٩٩
٢٩ بێهزاد هاشمی خۆی کوژراوە لە ئۆتومبیلەکەیدا بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ  دراوەتە بەر دەستڕێژ ٢٠/١١/١٣٩٩
٣٠ محەممەد ڕەحمانی بانە بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە نێو گوندەکانی “کەنەسوورە” و “بلەکی” بریندار بووە ٢٢/١١/١٣٩٩
٣١ زانکۆ ئیسماعیلزادە بانە بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە نێو گوندەکانی “کەنەسوورە” و “بلەکی” بریندار بووە ٢٢/١١/١٣٩٩
٣٢ محەمەدساڵح ئیسماعیل‌زادە بانە بریندار بووە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە نێو گوندەکانی “کەنەسوورە” و “بلەکی” بریندار بووە ٢٢/١١/١٣٩٩
٣٣ ئارام جاتەن مەریوان گیانی لەدەست داوە خاوەنی ژن و منداڵە و لە بەرزاییەکانی سەوڵاوا بەهۆی ڕاوەدوونان هێزەکانی ڕێژیم بەربۆتەوە ٢٣/١١/١٣٩٩
٣٤ سەیوان شێرمحەممەدی نەوسوود بریندار بووە لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود دراوەتە بەر دەستڕێژ ٢٦/١١/١٣٩٩
٣٥ یۆسف وەتەن‌دووست مەریوان بریندار بووە بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەرزایی هەڵدێراوە ٢٧/١١/١٣٩٩
٣٦ شارام قادری بۆکان گیانی لەدەست داوە لە کوێستانەکانی بانە لە بەفر و سەرمادا ڕەق هەڵاتووە ٢٩/١١/١٣٩٩
٣٧ ئەبووبەکر محەممەدی (یاهوو) سەردەشت گیانی لەدەست داوە بە هۆی ڕاوەدوونانی هێزەکانی ڕێژیم لە بەرزانیی بەر بۆتەوە و خنکاوە ٢/١٢/١٣٩٩
٣٨ ئەسکەندەر محەممەد گوندێکی باشوور گیانی لەدەست داوە بە هۆی ڕاوەدوونانی هێزەکانی ڕێژیم لە بەرزانیی بەر بۆتەوە و خنکاوە ٢/١٢/١٣٩٩
٣٩ عەبدوڵڵا نادری پیرانشار کوژراوە خەڵکی شیناوێ و بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم کوژراوە ٦/١٢/١٣٩٩
٤٠ عوسمان نادری پیرانشار کوژراوە خەڵکی شیناوێ و بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم کوژراوە ٦/١٢/١٣٩٩
٤١ محەممەد داریان پاوە بریندار بووە بە گەمانی پێبوونی باری قاچاغ دراوەتە بەر دەستڕێژ ٩/١٢/١٣٩٩
٤٢ ئیبراهیم پوورمحەممەد ورمێ گیانی لەدەست داوە لە کوێستانەکانی چاڵدران لە سەرما ڕەق هەڵاتووە ١٣/١٢/١٣٩٩
٤٣ قوباد نیکنام سەقز بریندار بووە بە گەمانی پێبوونی باری قاچاغ دراوەتە بەر دەستڕێژ ١٥/١٢/١٣٩٩
٤٤ سالار شێعری سەلاسی باوەجانی بریندار بووە لە کوێستانەکانی نەودوود بە گەمانی پێبوونی باری قاچاغ دراوەتە بەر دەستڕێژ ١٨/١٢/١٣٩٩
٤٥ حوججەت قەزاوەت سەلاسی باوەجانی بریندار بووە لە کوێستانەکانی نەوسوود بە گەمانی پێبوونی باری قاچاغ دراوەتە بەر دەستڕێژ ١٨/١٢/١٣٩٩
٤٦ جەمیل ئەحمەدپوور بانە بریندار بووە لە کوێستانەکانی هەنگەژاڵ بە گەمانی پێبوونی باری قاچاغ دراوەتە بەر دەستڕێژ ٢٠/١٢/١٣٩٩
٤٧ سۆهراب یوسفی سەلاسی باوەجانی بریندار بووە لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود دراوەتە بەر دەستڕێژ ٢٠/١٢/١٣٩٩
٤٨ بورهان محەممەدی قووتوور کوژراوە لە ناوجە سنوورییەکانی خۆیە کوژراوە ٢٢/١٢/١٣٩٩
٤٩ سۆران ڕەشیدپوور بانە بریندار بووە لە کوێستانەکانی هەنگەژاڵ بە گەمانی پێبوونی باری قاچاغ دراوەتە بەر دەستڕێژ ٢٣/١٢/١٣٩٩
٥٠ حوکیم حوسێنی ڕوانسەر بریندار بووە لە کوێستانەکانی نەوسوود بە گەمانی پێبوونی باری قاچاغ دراوەتە بەر دەستڕێژ ٢٣/١٢/١٣٩٩
٥١ سەلام ماڵتە بانە بریندار بووە لە کوێستانەکانی هەنگەژاڵ بە گەمانی پێبوونی باری قاچاغ دراوەتە بەر دەستڕێژ ٢٦/١٢/١٣٩٩
٥٢ بێستوون محەممەدپوور بانە بریندار بووە لە کوێستانەکانی هەنگەژاڵ بە گەمانی پێبوونی باری قاچاغ دراوەتە بەر دەستڕێژ ٢٦/١٢/١٣٩٩

 

ناونیشانی ئەو کەسانەی لە سێ مانگی زستانی ۱۳۹۹ی هەتاوی‌دا لەدار دراون

ڕیز ناو و ناسناو خەڵکی وردەکاریی ڕووداو ڕێکەوت
۱ زێنەب خودامرادی قوروە بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی سنە لەدار دراوە ٧/١٠/١٣٩٩
۲ مستەفا سەیفی مەریوان بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی سنە لەدار دراوە ١٠/١٠/١٣٩٩
۳ ڕەزا نووری دەڕەشاری ئیلام ١٢ی سەرماوەز بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی ئیلام لەدار دراوە تازە ئاشکرا بووە
۴ فاتیح قادری مەریوان بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی سنە لەدار دراوە ٢٩/١٠/١٣٩٩
۵ هووشەنگ محەمەدی کرماشان بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی سنە لەدار دراوە ٦/١١/١٣٩٩
۶ جەواد مونتەزیریان کرماشان بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی سنە لەدار دراوە ٦/١١/١٣٩٩
۷ عەلی ئەنگەزی کرماشان بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی سنە لەدار دراوە ٦/١١/١٣٩٩
۸ حامید (ئۆمید) مستەفایی هەرسین بە تاوانی قاچاغی مادەی هۆشبەر لە زیندانی ناوەندیی ئەراک لەدار دراوە ١٠/١١/١٣٩٩
٩ ناسر وەلیزادە بۆکان بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەدار دراوە ٢٤/١٢/١٣٩٩

 

 

زانیاری لەسەر ئەو کەسانەی لە سێ مانگی زستانی ١٣٩٩دا لە کوردستان بەهۆی چالاکیی سیاسی دژ بە ڕێژیم گیراون

ڕیز ناو و ناسناو خەڵکی وردەکاری لەسەر پەروەندەکەی ڕێکەوت
١ سومەییە کاریگەر ئیلام خوێندکاری زانکۆیە و ڕۆژی ٢٧ی ڕەزبەر ئیدارەی ئیتلاعاتی تاران گرتوویەتی لە زیندان‌دایە
٢ عەلی قادری سەقز بە تۆمەتی چالاکیی تەبلیغی بۆ حیزبێکی کوردی سزای ٧ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە هاوین گیرابوون
٣ ڕەحمان عەلیپوور سەقز بە تۆمەتی چالاکیی تەبلیغی بۆ حیزبێکی کوردی سزای ١٠ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە هاوین گیرابوون
٤ وریا ئەمینی سەقز بە تۆمەتی چالاکیی تەبلیغی بۆ حیزبێکی کوردی سزای ٨ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە هاوین گیرابوون
٥ هیوا ئەمینی سەقز بە تۆمەتی چالاکیی تەبلیغی بۆ حیزبێکی کوردی سزای ١٠ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە هاوین گیرابوون
٦ ئارمیا (ئەیوب) ڕەنجبەری سەقز بە تۆمەتی چالاکیی تەبلیغی بۆ حیزبێکی کوردی سزای ١٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە هاوین گیرابوون
٧ سوبحان (ڕاشد) ئەحمەدی کامیاران بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی سزای ساڵێک و یەک ڕۆژ زیندانی بەسەردا سەپاوە ٨/١٠/١٣٩٩
٨ محەممەد کەریمی بانە بەتۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ٩/١٠/١٣٩٩
٩ باسیت شەریفی (حاجی جەمال) بانە بەتۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ٩/١٠/١٣٩٩
١٠ زاهیر خودایی بانە بەتۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ٩/١٠/١٣٩٩
١١ ئەییوب سدقی بانە بەتۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ٩/١٠/١٣٩٩
۱۲ سالار خان‌ئەحمەدی جوانڕۆ بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ١٢ ساڵ زیندانی دراوەتێ بە بارمتە ئازادە
۱۳ لوقمان یوسفی سەردەشت ئیدارەی ئیتلاعات بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ١٠/١٠/١٣٩٩
۱۴ ئەسکەندەر سەیدمحەممەدپوور شنۆ بۆ کێشانی ٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندان بە تۆمەتیی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی لە زیندان کراوە ١٠/١٠/١٣٩٩
۱۵ ئارەش گەنجی دانیشتووی تاران بە تۆمەتی چالاکیی تەبلیغی دژی ڕێژیم سزای ١١ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە ١٠/١٠/١٣٩٩
۱۶ عەباس سدیقی پیرانشار بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی سزای ٥ ساڵ  زیندانی بەسەردا سەپاوە ١٢/١٠/١٣٩٩
۱۷ عومەر خاکزاد پیرانشار بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی سزای ٥ ساڵ  زیندانی بەسەردا سەپاوە ١٢/١٠/١٣٩٩
۱۸ عەبدوڵلا ئاسال سنە ئیدارەی ئیتلاعات بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ١٣/١٠/١٣٩٩
۱۹ جوانمێر مرادی کرماشان چالاکی کرێکارییە و ئیدارەی ئیتلاعات گرتوویەتی ١٤/١٠/١٣٩٩
۲۰ ئیحسان ئیوەت‌مەندی کرماشان هونەرمەندە و بە تاوانی وەڕێخستنی کاناڵێ تێلێگرامی دەستبەسەر کراوە ١٥/١٠/١٣٩٩
۲۱ ئارام ئیسماعیلی دیواندەرە لە بەفرانبارەوە بەتۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە لە زیندا‌ن‌دایە
۲۲ کەریم مەحموودی بانە ئیدارەی ئیتلاعات بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ١٥/١٠/١٣٩٩
۲۳ ئۆمید مەحموودی بانە ئیدارەی ئیتلاعات بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ١٥/١٠/١٣٩٩
۲۴ محەممەد سەمیع خادە شنۆ بە تۆمەتی چالاکیی تەبلیغی دژی ڕێژیم سزای ٦ مانگ بەسەردا سەپاوە ١٧/١٠/١٣٩٩
۲۵ سەفەر نووری ورمێ بە تۆمەتی چالاکیی تەبلیغی دژی ڕێژیم سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوە ١٨/١٠/١٣٩٩
۲۶ فەرهاد نووری ورمێ بە تۆمەتی چالاکیی تەبلیغی دژی ڕێژیم سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوە ١٨/١٠/١٣٩٩
۲۷ شارام کازمیان ورمێ بە تۆمەتی چالاکیی تەبلیغی دژی ڕێژیم سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە ١٨/١٠/١٣٩٩
۲۸ ئارام یۆسفی سنە ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی گرتوویەتی ٢٠/١٠/١٣٩٩
۲۹ عەزیمە ناسری بۆکان ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٢٠/١٠/١٣٩٩
۳۰ دانا سەمەدی مەریوان ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٢٠/١٠/١٣٩٩
۳۱ کاروان مینوویی مەریوان ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٢٠/١٠/١٣٩٩
۳۲ فەرهاد مووساپوور سەردەشت ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٢٠/١٠/١٣٩٩
۳۳ فەرەیدوون مووساپوور سەردەشت ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٢٠/١٠/١٣٩٩
۳۴ بەهمەن یۆسف‌زادە سەردەشت ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٢٠/١٠/١٣٩٩
۳۵ دەریا تاڵەبانی مەهاباد ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٢٠/١٠/١٣٩٩
۳۶ ئەسرین محەممەدی مەهاباد ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە تاران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٢٠/١٠/١٣٩٩
۳۷ فەرامەزر محەممەدی مەریوان ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٢٠/١٠/١٣٩٩
۳۸ سیروان نووری مەهاباد ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٢٠/١٠/١٣٩٩
۳۹ سوهەیب بادرووج مەریوان ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٢٠/١٠/١٣٩٩
۴۰ ئەفشین مام‌ئەحمەدی مەهاباد ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٢٠/١٠/١٣٩٩
۴۱ شەپۆل خزری مەهاباد ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٢٠/١٠/١٣٩٩
۴۲ فەرزاد سامانی مەهاباد ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە کەرەج بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٢٠/١٠/١٣٩٩
۴۳ سالار ڕەهەوی مەهاباد ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٢٠/١٠/١٣٩٩
۴۴ ئیمان عەبدی مەهاباد ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٢٠/١٠/١٣٩٩
٤٥ ساکار عەینی مەهاباد ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٢٠/١٠/١٣٩٩
٤٦ زانیار موعتەمیدی مەریوان ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٢٠/١٠/١٣٩٩
٤٧ حوسێن گەردشی بۆکان ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٢٠/١٠/١٣٩٩
٤٨ سیروان کەریم‌زادە مەریوان ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٢١/١٠/١٣٩٩
٤٩ سۆران حوسێن‌زادە مەهاباد ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٢١/١٠/١٣٩٩
٥٠ جەبار پیروزی مەریوان ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٢١/١٠/١٣٩٩
٥١ کارۆ عەلیداد مەریوان ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٢١/١٠/١٣٩٩
٥٢ سەلمان ئەدوایی مەریوان ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٢١/١٠/١٣٩٩
٥٣ ئەکرەم ئەدوایی مەریوان ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٢٣/١٠/١٣٩٩
٥٤ سیامەک ئەدوایی مەریوان ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٢٣/١٠/١٣٩٩
٥٥ شێرکۆ پائاهوو مەریوان ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٢٣/١٠/١٣٩٩
٥٦ فەرامەرز محەممەدی مەریوان ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە تاران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٢٣/١٠/١٣٩٩
٥٧ فەریدە وەیسی دێولان دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاندووە ٢٣/١٠/١٣٩٩
٥٨ سیرووس عەباسی دێولان دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاندووە ٢٣/١٠/١٣٩٩
٥٩ عەبدوڵلا حاجی ئەحمەدی نەغەدە ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٢٤/١٠/١٣٩٩
٦٠ پەیمان حاجی ئەحمەدی نەغەدە ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٢٤/١٠/١٣٩٩
٦١ گەلاوێژ عەبدوڵڵاهی نەغەدە ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٢٤/١٠/١٣٩٩
٦٢ عادڵ پەروازە مەریوان ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٢٤/١٠/١٣٩٩
٦٣ ئارام مورادیان تەنگیسەری سنە بەتۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ٢٤/١٠/١٣٩٩
۶۴ کامیل نووری تەنگیسەری سنە بەتۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ٢٤/١٠/١٣٩٩
٦٥ سۆران محەممەدی مەهاباد ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٢٥/١٠/١٣٩٩
٦٦ سامان غەزالی مەهاباد بە تۆمەتی چالاکیی تەبلیغی دژی ڕێژیم سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە ٢٧/١٠/١٣٩٩
٦٧ سالار غەزالی مەهاباد بە تۆمەتی چالاکیی تەبلیغی دژی ڕێژیم سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە ٢٧/١٠/١٣٩٩
٦٨ ئەمیر بایەزیدی‌ئازەر مەهاباد ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٢٧/١٠/١٣٩٩
٦٩ سیروان ئیبراهیمی کامیاران بە تۆمەتی چالاکیی تەبلیغی دژی ڕێژیم سزای ٢ ساڵ زیندانیی تەعلییقیی بەسەردا سەپاوە ٢٧/١٠/١٣٩٩
٧٠ زانا کەسرایی مەریوان بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژی ڕێژیم سزای ٣ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە ٢٧/١٠/١٣٩٩
٧١ حەسەن بەراتی ورمێ بە تۆمەتی چالاکیی تەبلیغی دژی ڕێژیم سزای ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە ٢٧/١٠/١٣٩٩
٧٢ وەحید خالیدی پاوە ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٢٨/١٠/١٣٩٩
٧٣ ئەحمەد محەممەدی سەقز بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژی ڕێژیم سزای ٤ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە ٢٨/١٠/١٣٩٩
٧٤ زاهیر پەس و پیش (جۆڵا) پیرانشار بە تۆمەتی چالاکیی تەبلیغی دژی ڕێژیم سزای ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە ٢٩/١٠/١٣٩٩
٧٥ ڕەحمان ئیبراهیمی نەغەدە ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە لێدان و کوتان و بە هۆکاتی نەزاندراو گرتوویەتی ٣٠/١٠/١٣٩٩
٧٦ ئۆمید سەلیمی سنە خەڵکی ئاوایی “دانیکش”ە و ئیدارەی ئیتلاعات گرتوویەتی ٣٠/١٠/١٣٩٩
٧٧ ڕەحیم سەلیمی سنە خەڵکی ئاوایی “دانیکش”ە و ئیدارەی ئیتلاعات گرتوویەتی ٣٠/١٠/١٣٩٩
٧٨ ئاسۆ محەممەدی سنە خەڵکی ئاوایی “دانیکش”ە و ئیدارەی ئیتلاعات گرتوویەتی ٣٠/١٠/١٣٩٩
٧٩ ڕەسووڵ لاوازە پیرانشار ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٣٠/١٠/١٣٩٩
٨٠ کەریم خەلیفانی پیرانشار ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٣٠/١٠/١٣٩٩
٨١ حیسامەدین خزری پیرانشار ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٣٠/١٠/١٣٩٩
٨٢ ڕەحمان دریازی پیرانشار ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٣٠/١٠/١٣٩٩
٨٣ سەلام خەلیفانی پیرانشار ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٣٠/١٠/١٣٩٩
٨٤ قادر ڕەسوڵپوور بۆکان خەڵکی ئاڵیکەند و ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٣٠/١٠/١٣٩٩
٨٥ محەممەد حاجی‌ڕەسوڵپوور بۆکان ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٣٠/١٠/١٣٩٩
٨٦ سەردار محەممەدپوور بۆکان ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٣٠/١٠/١٣٩٩
٨٧ عەلی زولفی بۆکان ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٣٠/١٠/١٣٩٩
٨٨ ڕۆژین محەممەدپوور بۆکان ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٣٠/١٠/١٣٩٩
٨٩ فەریبا ئەحمەدی بۆکان ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٣٠/١٠/١٣٩٩
٩٠ حوسێن مێهرەبان بۆکان ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٣٠/١٠/١٣٩٩
٩١ هێرش ڕەسوڵپوور بۆکان ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٣٠/١٠/١٣٩٩
٩٢ فوئاد محەممەدپوور بۆکان بە تۆمەتی چالاکیی تەبلیغی دژی ڕێژیم سزای ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە ٣٠/١٠/١٣٩٩
٩٣ دیاکۆ زەردەشتی نەغەدە ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٣٠/١٠/١٣٩٩
٩٤ حامد ڕەسووڵپور بۆکان ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٣٠/١٠/١٣٩٩
٩٥ زانکۆ محەمەدپوور بۆکان ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٣٠/١٠/١٣٩٩
٩٦ سیروان محەمەدپوور بۆکان ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٣٠/١٠/١٣٩٩
٩٧ محەممەد زەندی بۆکان ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٣٠/١٠/١٣٩٩
٩٨ سەلاحەدین حاجی ڕەسووڵپوور بۆکان ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٣٠/١٠/١٣٩٩
٩٩ حوسەین ڕەسووڵپوور بۆکان ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٣٠/١٠/١٣٩٩
١٠٠ فەرهاد زەندی بۆکان ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٣٠/١٠/١٣٩٩
١٠١ ئەییوب ڕەسووڵپوور بۆکان ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٣٠/١٠/١٣٩٩
١٠٢ ڕەشید ئەحمەدی بۆکان ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٣٠/١٠/١٣٩٩
١٠٣ محەممەد ئەمین ئەحمەد بۆکان ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٣٠/١٠/١٣٩٩
١٠٤ ڕەزا زەندی بۆکان ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی ٣٠/١٠/١٣٩٩
١٠٥ پشتیوان نەبی‌زەرگەتەن پیرانشار ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دژی ڕێژیم گرتوویەتی ٣٠/١٠/١٣٩٩
١٠٦ محیەدین شامە بۆکان ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دژی ڕێژیم گرتوویەتی ٣٠/١٠/١٣٩٩
١٠٧ حەمەدەمین (شۆڕش) ئەحمەدی پیرانشار ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دژی ڕێژیم گرتوویەتی ٣٠/١٠/١٣٩٩
١٠٨ ڕەسووڵ پیرۆتی پیرانشار ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دژی ڕێژیم گرتوویەتی ١/١١/١٣٩٩
١٠٩ ڕەحیم ڕەفعەتی شنۆ بە تۆمەتی چالاکیی تەبلیغی دژی ڕێژیم سزای ٣ ساڵ و ٧مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە ٢/١١/١٣٩٩
١١٠ عەتا (شەماڵ) ڕەحمان‌زادە سەقز بە تاوانی دەبەرکردنی جلی کوردی لە ڕۆژی دووی ڕێبەندان‌دا گیراوە ٢/١١/١٣٩٩
١١١ ڕەحمان تابش شنۆ بە تۆمەتی چالاکیی تەبلیغی دژی ڕێژیم سزای ٣ ساڵ و ٧مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە ٢/١١/١٣٩٩
١١٢ سەرکەوت ئەحمەدی روانسەر ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی گرتوویەتی ٢/١١/١٣٩٩
١١٣ سەلاح ئاجی پیرانشار بە تۆمەتی چالاکیی تەبلیغی دژی ڕێژیم سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە ٣/١١/١٣٩٩
١١٤ نەجمەدین سوخەنەوەر پیرانشار بە تۆمەتی چالاکیی تەبلیغی دژی ڕێژیم سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە ٣/١١/١٣٩٩
١١٥ شۆڕش عەبدوڵڵانیژاد پیرانشار بە تۆمەتی چالاکیی تەبلیغی دژی ڕێژیم سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە ٣/١١/١٣٩٩
١١٦ تالب ڕێحانی شنۆ ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی چالاکی سیاسیی دژی کۆماری ئیسلامی گرتوویەتی ٤/١١/١٣٩٩
١١٧ ڕەشید ڕێحانی شنۆ ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی چالاکی سیاسیی دژی کۆماری ئیسلامی گرتوویەتی ٤/١١/١٣٩٩
١١٨ ئەفشین ئیلاهی سەقز ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی چالاکی سیاسیی دژی کۆماری ئیسلامی گرتوویەتی ٤/١١/١٣٩٩
١١٩ جەمیل ئەحمەدیان سنە ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی چالاکی سیاسیی دژی کۆماری ئیسلامی گرتوویەتی ٤/١١/١٣٩٩
١٢٠ سیروان ئەمینی سنە ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی چالاکی سیاسیی دژی کۆماری ئیسلامی گرتوویەتی ٤/١١/١٣٩٩
١٢١ ئەرەستوو مەلاڕەحیمی مەهاباد ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی چالاکی سیاسیی دژی کۆماری ئیسلامی گرتوویەتی ٤/١١/١٣٩٩
١٢٢ نازەنین ئەتابەکی کرماشان ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی چالاکی سیاسیی دژی کۆماری ئیسلامی گرتوویەتی ٤/١١/١٣٩٩
١٢٣ نەسرین یەزدانی‌پوور کرماشان ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی چالاکی سیاسیی دژی کۆماری ئیسلامی گرتوویەتی ٤/١١/١٣٩٩
١٢٤ مەنسوور وەلی‌پوور مەریوان ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی چالاکی سیاسیی دژی کۆماری ئیسلامی گرتوویەتی ٤/١١/١٣٩٩
١٢٥ سالار چاوشی بۆکان بە تۆمەتی چالاکیی تەبلیغی دژی ڕێژیم سزای ٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە ٥/١١/١٣٩٩
١٢٦ بابەک بابایی سەقز ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی چالاکی سیاسیی دژی کۆماری ئیسلامی گرتوویەتی ٥/١١/١٣٩٩
١٢٧ ئەحمەد ئیلاهی مەهاباد بە تۆمەتی چالاکیی تەبلیغی دژی ڕێژیم سزای ٩ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە ٦/١١/١٣٩٩
١٢٨ مستەفا ئیلخانی‌زادە بۆکان ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دژی کۆماری ئیسلامی گرتوویەتی ٧/١١/١٣٩٩
١٢٩ سەعید قادری جوانڕۆ ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دژی کۆماری ئیسلامی گرتوویەتی ٧/١١/١٣٩٩
١٣٠ سەعید خالیدی پاوە ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دژی کۆماری ئیسلامی گرتوویەتی ٨/١١/١٣٩٩
١٣١ جوبڕەئیل شەعبانی شنۆ ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دژی کۆماری ئیسلامی گرتوویەتی ٩/١١/١٣٩٩
١٣٢ جەماڵ قاسمی شنۆ ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دژی کۆماری ئیسلامی گرتوویەتی ١٠/١١/١٣٩٩
١٣٣ فەیسەڵ عەلی‌ئابادی شنۆ ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دژی کۆماری ئیسلامی گرتوویەتی ١٠/١١/١٣٩٩
١٣٤ جەماڵ نەهالی شنۆ ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دژی کۆماری ئیسلامی گرتوویەتی ١٠/١١/١٣٩٩
١٣٥ شۆڕش بەرهەم شنۆ ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دژی کۆماری ئیسلامی گرتوویەتی ١٠/١١/١٣٩٩
١٣٦ سەید لوقمان تاهیری شنۆ ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دژی کۆماری ئیسلامی گرتوویەتی ١٠/١١/١٣٩٩
١٣٧ غەفوور ئەسپەندار شنۆ ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دژی کۆماری ئیسلامی گرتوویەتی ١٠/١١/١٣٩٩
١٣٨ ڕەسووڵ قزڵباش ورمێ ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دژی کۆماری ئیسلامی گرتوویەتی ١٠/١١/١٣٩٩
١٣٩ ئیدریس وەیسی دیواندەرە ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دژی کۆماری ئیسلامی گرتوویەتی ١٠/١١/١٣٩٩
١٤٠ شەفیع شێخە شنۆ ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دژی کۆماری ئیسلامی گرتوویەتی ١١/١١/١٣٩٩
١٤١ سەید ئەردەشیر مووسەوی کرماشان بە تۆمەتی چالاکیی تەبلیغی دژی ڕێژیم سزای ٤ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە ١١/١١/١٣٩٩
١٤٢ خەلیل بووژانی کرماشان بە تۆمەتی چالاکیی تەبلیغی دژی ڕێژیم سزای ٤ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە ١١/١١/١٣٩٩
١٤٣ مستەفا باقری ئاشنا کرماشان بە تۆمەتی چالاکیی تەبلیغی دژی ڕێژیم سزای ٤ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە ١١/١١/١٣٩٩
١٤٤ واحید شێخ‌محەممەدی شنۆ ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دژی کۆماری ئیسلامی گرتوویەتی ١١/١١/١٣٩٩
١٤٥ فەردین بایەزیدی شنۆ ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دژی کۆماری ئیسلامی گرتوویەتی ١١/١١/١٣٩٩
١٤٦ ئاوات محەممەدپوور شنۆ ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دژی کۆماری ئیسلامی گرتوویەتی ١١/١١/١٣٩٩
١٤٧ حوسێن محەممەدپوور شنۆ ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دژی کۆماری ئیسلامی گرتوویەتی ١١/١١/١٣٩٩
١٤٨ مەحموود مەحموودی سنە ڕۆژنامەنووسە و ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی گرتوویەتی ١٢/١١/١٣٩٩
١٤٩ عەزیز قادرتاج شنۆ ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دژی کۆماری ئیسلامی گرتوویەتی ١٢/١١/١٣٩٩
١٥٠ بەهمەن فەتاحی پاوە ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دژی کۆماری ئیسلامی گرتوویەتی ١٢/١١/١٣٩٩
١٥١ عابید فەتاحی پاوە ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دژی کۆماری ئیسلامی گرتوویەتی ١٢/١١/١٣٩٩
١٥٢ مالیک کەریمی پاوە ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دژی کۆماری ئیسلامی گرتوویەتی ١٢/١١/١٣٩٩
١٥٣ مەیسەم یەزدان‌پەنا سەرپێڵی زەهاو ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دژی کۆماری ئیسلامی گرتوویەتی ١٢/١١/١٣٩٩
١٥٤ ….. سەجادیان سەرپێڵی زەهاو ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دژی کۆماری ئیسلامی گرتوویەتی ١٢/١١/١٣٩٩
١٥٥ سیاوەش عەینی مەهاباد ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دژی کۆماری ئیسلامی گرتوویەتی ١٢/١١/١٣٩٩
١٥٦ کەیوان ئەنداز مەهاباد ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دژی کۆماری ئیسلامی گرتوویەتی ١٢/١١/١٣٩٩
١٥٧ ڕۆئیا جەلالی سنە ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دژی کۆماری ئیسلامی گرتوویەتی ١٣/١١/١٣٩٩
١٥٨ شەهاب ئەحمەدی مەهاباد ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دژی کۆماری ئیسلامی گرتوویەتی ١٤/١١/١٣٩٩
١٥٩ جوامێر زاهیدی کامیاران بە تۆمەتی چالاکیی تەبلیغی دژی ڕێژیم گیراوە ١٤/١١/١٣٩٩
١٦٠ فاڕووق خوداکەرەمی ڕوانسەر بە تۆمەتی چالاکیی تەبلیغی دژی ڕێژیم گیراوە ١٤/١١/١٣٩٩
١٦١ ئیدریس ئەحمەدی بانە ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دژی کۆماری ئیسلامی گرتوویەتی ١٥/١١/١٣٩٩
١٦٢ شارام ئەمجەدیان سنە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنییەتی وڵات سزای ٣ ساڵ زیندانی تەعلیقیی بەسەردا سەپاوە ١٥/١١/١٣٩٩
١٦٣ موڕتەزا حەق‌بەیان سنە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنییەتی وڵات سزای ٣ ساڵ زیندانی تەعلیقیی بەسەردا سەپاوە ١٥/١١/١٣٩٩
١٦٤ دانیال قوربانی سنە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنییەتی وڵات سزای ٣ ساڵ زیندانی تەعلیقیی بەسەردا سەپاوە ١٥/١١/١٣٩٩
١٦٥ ئارەزوو مستەفایی مەریوان بانگ کراوەتە ئیتلاعات و دواتر دەسبەسەر کراوە ١٦/١١/١٣٩٩
١٦٦ هاشم مرادی پیرانشار بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ٥ ساڵ زیندانی دراوەتێ ١٦/١١/١٣٩٩
١٦٧ ئیسماعیل محەممەدپوور پیرانشار بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ٥ ساڵ زیندانی دراوەتێ ١٦/١١/١٣٩٩
١٦٨ شەفیع محەممەدنژاد پیرانشار بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ٥ ساڵ زیندانی دراوەتێ ١٦/١١/١٣٩٩
١٦٩ خدر قادری‌ئازەر پیرانشار بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ٥ ساڵ زیندانی دراوەتێ ١٦/١١/١٣٩٩
١٧٠ فەرانەک جەمشیدی سنە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنییەتی وڵات سزای ٤ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە ١٧/١١/١٣٩٩
١٧١ تەها ئاتەش‌ئەفرووز پیرانشار بە تۆمەتی چالاکیی تەبلیغی دژی ڕێژیم گیراوە ١٩/١١/١٣٩٩
١٧٢ سەید نەجمەدین حوسێنی شنۆ زیندانیی سیاسیی پێشوویە و بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنییەتی وڵات دەسبەسەر کراوە ۲۴/١١/١٣٩٩
١٧٣ عەلی ئازەربەرین پیرانشار ٥٧ ساڵی تەمەنە و بۆ کێشانی ٥ ساڵ زیندان بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی خراوەتە زیندانەوە ٢٠/١١/١٣٩٩
١٧٤ زارا محەممەدی سنە حوکمی ١٠ ساڵ زیندانەکەی لە دادگای پێداچوونەوەدا بۆ ٥ ساڵ کەم کراوەتەوە ٢٥/١١/١٣٩٩
١٧٥ حوسێن حەسەن‌خانی مەهاباد بە تۆمەتی ئەندامەتیی لایەنێکی ئیسلامی سزای ٣ مانگ زیندانی دراوەتێ ٢٦/١١/١٣٩٩
١٧٦ عەلی بایەزیدپوور (جۆڵا) پیرانشار بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ٥ ساڵ زیندانی دراوەتێ ٢٦/١١/١٣٩٩
١٧٧ تاهیر حوسێن‌زادە مەهاباد بە تۆمەتی ئەندامەتیی گرووپێکی سەلەفی ساڵێک و ڕۆژێک زیندانی دراوەتێ ٢٧/١١/١٣٩٩
١٧٨ مووسا بڕووشان بۆکان بە تۆمەتی ئەندامەتیی گرووپێکی سەلەفی گیراوە ٢٧/١١/١٣٩٩
١٧٩ تەها کەریمی بۆکان بە تۆمەتی ئەندامەتیی گرووپێکی سەلەفی گیراوە ٢٧/١١/١٣٩٩
١٨٠ سابیر موهتەدی بۆکان بە تۆمەتی ئەندامەتیی گرووپێکی سەلەفی گیراوە ٢٧/١١/١٣٩٩
١٨١ شاناز سادقی‌فەڕ ورمێ بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی لە دادگای پێداچوونەوەدا حوکمی ٥ ساڵ زیندانی دراوەتێ ٢/١٢/١٣٩٩
١٨٢ محەممەد مەنگوڕ کوردستانی پیرانشار خەڵکی گوندی کەوپەڕ و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ٤/١٢/١٣٩٩
١٨٣ بێهزاد ئەدوایی مەریوان خەڵکی گوندی “سلێن” و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ٥/١٢/١٣٩٩
١٨٤ کامیل موسەکین سەیدا ورمێ لە بەفرانبارەوە بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە لەزیندان‌دایە
١٨٥ عەبدولەتیف مەحموودی شنۆ بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپێکی سەلەفی گیراوە ٩/١٢/١٣٩٩
١٨٦ ناسیح سورخابی پیرانشار بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپێکی سەلەفی گیراوە ٩/١٢/١٣٩٩
١٨٧ ئارمان شێرزاد مەریوان بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم ١٠/١٢/١٣٩٩
١٨٨ محەممەد ساڵح گودەرزی مەریوان بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم ١٠/١٢/١٣٩٩
١٨٩ مادێح مەحیەدینی مەریوان بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم ١٠/١٢/١٣٩٩
١٩٠ رۆژگار فرقی زادە مەریوان بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم ١٠/١٢/١٣٩٩
١٩١ ئولفەت بەهرامی جوانڕۆ بە بیانووی کێشەی یارانە بانگ کراوەتە فەرمانداری و ئیتلاعات گرتوویەتی ١١/١٢/١٣٩٩
١٩٢ فەرشاد فەتاحی ورمێ بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی دژبەری ڕێژیم سزای ٣ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە ١٣/١٢/١٣٩٩
١٩٣ سمکۆ مەعڕووفی بۆکان چالاکی مەدەنییە و بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامی گیراوە ١٦/١٢/١٣٩٩
١٩٤ کەیوان ڕەسووڵ نژاد پیرانشار بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ٣٠ مانگ زیندانی دراوەتێ ١٩/١٢/١٣٩٩
١٩٥ سنوور خەلیفانی مەهاباد بە هۆی ئەندامەتی لە گروپێکی سەلەفیدا سزای ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە لە زیندان‌دایە
١٩٦ عەبدولڕەحمان عەبدی سەوڵاوای مەریوان لە تاران بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامی گیراوە ٢٠/١٢/١٣٩٩
١٩٧ مێعراج موڕتەزایی مەریوان بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ساڵێک زیندانی دراوەتێ ٢٥/١٢/١٣٩٩
١٩٨ هیوا عەزیزپوور مەریوان بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ٣٠ مانگ زیندانی دراوەتێ ٢٥/١٢/١٣٩٩
١٩٩ پێشەوا ڕەحمانی‌فەر مەهاباد ١٥ ساڵی تەمەنە و بە بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ٢٧/١٢/١٣٩٩

 

زانیاری لەسەر ئەو کەسانەی لە سێ مانگی زستانی ١٣٩٩دا لە کوردستان بوونەتە قوربانیی تەقینەوەی مین

ڕیز ناو و ناسناو خەڵکی جۆری زیان وردەکاریی ڕووداو ڕێکەوت
١ سامان ڕەزایی سەرپێڵی زەهاو بریندار بووە لەکاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی مین لە بن پێی‌دا تەقیوەتەوە و لاقێکی پەڕیوە ١٢/١١/١٣٩٩
٢ نادر بەراریان مێهران کوژراوە بەهۆی تەقینەوەی مین لە نزیکی پایەگای هەڵاڵەی باکوور گیانی لەدەست داوە ٢٤/١١/١٣٩٩
٣ عەلیڕەزا گوڵمحەممەدی مێهران کوژراوە کارمەندی هەڵگرتنەوەی مین بووە و من پێیدا تەقیوەتەوە ٣٠/١١/١٣٩٩
٤ محەممەد حاج قاسمی مێهران کوژراوە کارمەندی هەڵگرتنەوەی مین بووە و من پێیدا تەقیوەتەوە ٣٠/١١/١٣٩٩
٥ ستار ئەزهەری پیرانشار بریندار بووە بە تەراکتۆر وەسەر مین پەڕیوە و بریندار بووە ١٢/١٢/١٣٩٩

 

زانیاری لەسەر ئەو کەسانەی لە سێ مانگی زستانی ١٣٩٩دا لە کوردستان بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار

ڕیز ناو و ناسناو خەڵکی جۆری زیان ڕێکەوت ڕێکەوت
١ ئەبووبەکر یەعقووبی مەریوان گیانی لەدەست داوە بەهۆی تەزووی کارەبا و بە هۆی قووڵیی برینەکانی گیانی لەدەست داوە ٢٢/١٠/١٣٩٩
٢ ئەحمەد مەزلووم مەهاباد گیانی لەدەست داوە لەسەر کار گاز گرتوویەتی و خنکاوە ٣/١١/١٣٩٩
٣ عەلیڕەزا حەق‌مرادی بیجار گیانی لەدەست داوە کرێکاری کارخانە سیمانی بیجاڕ بووە ٨/١١/١٣٩٩
٤ ئەحمەد ئەڕدەڵان سەقز گیانی لەدەست ‌‌داوە لە کاتی کار لە بەرزایی بەربۆتەوە و بڕق گرتوویەتی ١٠/١١/١٣٩٩
٥ ئیسماعیل محەممەدی تیکاب گیانی لەدەست ‌‌داوە کرێکاری شارەوانی بووە و لەکاتی کارکردندا بەر ماشێن کەوتووە ١٢/١٢/١٣٩٩
٦ عەباس مەساعید نۆدشە بریندار بووە وەستای گەچ بووە و لە بینایەکی نیوەکارە بەربووەتەوە ١٣/١٢/١٣٩٩
٧ حوسێن مامەندی مەهاباد گیانی لەدەست ‌داوە بەهۆی بەربوونەوە لە چالی ئاسانسۆڕ گیانی لەدەست داوە ١٤/١٢/١٣٩٩
٨ عەباس موساعید مەریوان گیانی لەدەست ‌داوە لە کاتی کار لە بەرزایی بەربۆتەوە ١٤/١٢/١٣٩٩
٩ کەیوان عەلیزادە سنە گیانی لەدەست ‌داوە لە شاری هەولێر بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست‌داوە ۱۹/١٢/١٣٩٩

 

لەزانیاری لەسەر ئەو کەسانەی لە سێ مانگی زستانی ١٣٩٩دا لە کوردستان خۆیان کوشتوە

ڕیز ناو و ناسناو خەڵکی تەمەن وردەکاریی ڕووداو ڕێکەوت
١ فەرزین عەزیمی دیواندەرە ٢٢ ساڵ وەرزشکار بووە و بە هۆکاری نەزاندراو خۆی هەڵاواسیوە ٨/١٠/١٣٩٩
٢ هاوژین … دیواندەرە ١٤ ساڵ بە هۆی هەژاری و دەستەنگیی بنەماڵەکەی خۆی کوشتووە ١١/١٠/١٣٩٩
٣ ئاراس محەممەدیانی سەقز ١٦ ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵاواسیوە ١٧/١٠/١٣٩٩
٤ پەریسا حاجی‌دۆخت سەڵماس ٢٠ ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵاواسیوە ١٨/١٠/١٣٩٩
٥ تارا تەمەرخانی سەرپێڵی زەهاو ١٣ ساڵ بە هۆی هەژاری و دەستەنگیی بنەماڵەکەی خۆی هەڵاواسیوە ١٩/١٠/١٣٩٩
٦ ڕەشید کورد بۆکان سەروو ٣٠ ساڵ باوکی منداڵێک بووە و بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی کوشتووە ١٩/١٠/١٣٩٩
٧ سەرحەد ڕۆشندڵ جوانڕۆ ٢٨ ساڵ بەهۆی بەزۆر بەشوودانی بە پیاوێکی ٤٥ ساڵ خۆی سووتاندووە ٢٠/١٠/١٣٩٩
٨ نێرگز مرادی مەریوان خێزاندار بەهۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵاواسیوە ٢٢/١٠/١٣٩٩
٩ پەیمان بەهلوولی ڕوانسەر ٢٥ ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی بەهۆی خواردنی حەبی زۆرەوە خۆی کوشتووە ٢٣/١٠/١٣٩٩
١٠ مەهتاب مەولانی بۆکان سەروو ٣٠ ساڵ مێردەکەی مردوە، دایکی منداڵێکی ٨ ساڵە و بەهۆی هەژاری خۆی کوشتووە ٢٥/١٠/١٣٩٩
١١ تەوحید مەحموودی سەڵماس ١٩ ساڵ بەهۆی هەژاری و دەستەنگیی بنەماڵەکەی حەبێکی زۆری خواردوە ٣/١١/١٣٩٩
١٢ دانا ڕەمەزانی سنە ٢٨ ساڵ بەهۆی کێشەی ماڵی و ئابووریی خێزانەکەی خۆی هەڵاواسیوە ٥/١١/١٣٩٩
١٣ نێرگز مروەتی سەرپیڵی زەهاو ١٦ ساڵ بە هۆکار نەزاندراو خۆی کوشتووە ٦/١١/١٣٩٩
١٤ لەیلا ڕەزایی سەحنە ١١ ساڵ بەهۆی هەژاریی بنەماڵەکەی و بێ‌توانایی لە کڕینی تابلێت بۆ خوێندن خۆی کوشتووە ٦/١١/١٣٩٩
١٥ یاسەمەن بەیگ‌زادە کرماشان ١٥ ساڵ بە هۆکار نەزاندراو خۆی کوشتووە ٦/١١/١٣٩٩
١٦ نەفیسە نیک‌بەخت ورمێ ٤٢ ساڵ بەهۆی هەژاری و نەبوونیی بنەماڵەکەی ئاگری لە جەستەی بەرداوە ٩/١١/١٣٩٩
١٧ نەرگیز مرۆوەتی سەرپێڵی زەهاو ١٦ ساڵ بە هۆکاری نەزاندراو خۆی هەڵاواسیوە ١٣/١١/١٣٩٩
١٨ جەواد ڕەزایی سەرپێڵی زەهاو ٢٠ ساڵ بە هۆی هەژاری و دەستەنگیی بنەماڵەکەی خۆی هەڵاواسیوە ١٣/١١/١٣٩٩
١٩ عیشرەت نیکخویی ورمێ ٣٢ ساڵ دایکی سێ منداڵە و خۆی سووتاندووە، گومان دەکرێ بنەماڵەی مێردەکەی کوشتبێتیان ١٥/١١/١٣٩٩
٢٠ پوویا ئیبراهیمی ڕەبەت ١٩ ساڵ بەهۆی نەزاندراو خۆی خستووەتە بەنداوی سەردەشتەوە ١٩/١١/١٣٩٩
٢١ شەهێن … سەقز سەروو ٣٠ ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی کوشتووە ٢٠/١١/١٣٩٩
۲۲ فریشتە …. سەقز ٤٠ ساڵ لە گەڕەکی بڵواری حافیز لەسەربانی ماڵەوەیان خۆی بەر داوەتەوە ٢١/١١/١٣٩٩
٢٣ ئاڕمان کەهزادی سنە ٢٥ ساڵ خەڵکی “گەزنە”یە و بە هۆکاری هەژاری و دەستەنگیی بنەماڵەکەی خۆی کوشتووە ٢٥/١١/١٣٩٩
٢٤ ژاڵە ڕەه‌ئەنجام مەهاباد ١٣ ساڵ خەڵکی گوندی “کۆخان” ٤/١٢/١٣٩٩
٢٥ هەدیە نیک‌سیرەت ورمێ ١٧ ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ بنەماڵەی هاوژینەکەی خۆی هەڵاواسیوە ٧/١٢/١٣٩٩
٢٦ عادڵ مرادی ڕوانسەر سەروو ٣٠ ساڵ بە خواردنی حەبی برینج کۆتایی بە ژیانی هێناوە ٩/١٢/١٣٩٩
٢٧ چارلی مێندای ورمێ ٤٢ ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی بە چەک تەقەی لە خۆی کردووە ١٠/١٢/١٣٩٩
٢٨ مەرزییە عەبدوڵلانژادیان ورمێ ٢٧ ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی سوتاندووە ١٣/١٢/١٣٩٩
٢٩ ئیمان قولیپوور ورمێ ٢٨ ساڵ بە هۆکاری ناڕووی خۆی هەڵاواسیوە ١٥/١٢/١٣٩٩
٣٠ ئاڵا ئیبراهیمی سەقز ١٦ ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە ١٧/١١/١٣٩٩
٣١ زاڕا جەماڵی سەنقوڕ مێرمنداڵ خۆی هەڵاواسیوە بەڵام هۆکاری خوکوشتنەکەی نەزاندراوە ١٨/١١/١٣٩٩
٣٢ ڕامین قەدەم‌خێر کامیاران ٣٧ ساڵ بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی و دارایی خۆی کوشتووە ١٩/١١/١٣٩٩
٣٣ پەیام شەریفی سونقوڕ ١٩ ساڵ بە زۆر نێردراوەتە سەربازی و بەو هۆیە کوشتووە ٢١/١١/١٣٩٩
٣٤ سینا پەرەندی ورمێ ١٩ ساڵ بەهۆی کێشەی خیزانی لە ڕێگەی خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی هێناوە ٢٢/١١/١٣٩٩
٣٥ موبین ئەحمەدی ئەزگەلەی کرماشان ١٣ ساڵ بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی خۆی هەڵاواسیوە ٢٥/١١/١٣٩٩

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *