۳۰ی خاکەلێوەی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ناڕەزایەتی چالاکانی مەدەنی و ژینگەیی کرماشان

چاونیوز: چالاکانی ژینگەیی و مەدەنی کرماشان لە هەمبەر پڕۆژەی تلەکابینی تاق وەسان ناڕەزایەتییان دەربڕی.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی پێنج شەممە ٧ی ڕەشيممەی ١٣٩٩، کۆمەڵێک دامەزراوەی مەدەنی، چالاکانی ژینگەیی و ئۆگرانی پاراستنی میراتی کلتووری لە پارکی کوێستانی کرماشان لەهەمبەر پڕۆژەی تێلەکابینی ئەم پارکە ناڕەەزایەتیان دەربڕی.

ئەم چالاکانە دەڵێن، درووست کردنی ئەم پڕۆژەیە دەبێتە هۆی تێکدانی ئاسەوارە مێژوییەکانی تاق وەسان و ژینگەی کوێستانەکەش تێکدەدا.

هەتا ئێستا بەرپرسانی پێوەندیدار هیچ وڵامێکیان بۆ خواستی چالاکان نەداوەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *