۳۰ی خاکەلێوەی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

شادمان بەنی بەشەر لە زیندان ئازاد بوو

چاونیوز: شادمان بەنی بەشەر دوای کۆتایی هاتنی حوکمەکەی لە زیندان ئازاد بوو.

بە پێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕەشەممەی ١٣٩٩، شادمان بەنی بەشەر دوای کۆتایی هاتنی حوکمەکەی لە زیندانی سنە ئازاد بوو.

ناوبراو لەلایەن دادگای لقی چواری پێداچوونەوەی سنە بە تۆمەتی”پڕۆپاگەندە بە دژی نیزام” شەش مانگ حوکمی بەسەردا سەپابوو.

“شادمان بەنی بەشەر”چالاکی مەدەنی ژینگەیی و ئەندامی گروپی شاخەوانی چل چەمەی سنە لە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەزبەری ئەمساڵ بۆ زیندانی ناوەندی سنە گوازرابۆوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *