۳۰ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دوو هاونیشتمانی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

چاونیوز: دوو هاونیشتمانی خەڵکی شارەکانی بۆکان و مەریوان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بە پێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕەشەممەی ١٣٩٩، هاونیشتمانییەکی خەڵکی نۆدشە دانیشتووی شاری مەریوان بەناوی ئومید وەتەنی ٥٠ ساڵە بەهۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئومید وەتەنی خاوەن زێرنگری بووە و هەتا ئێستا نەزانراوە بۆچی خۆی کوشتووە.

لەلایەکی دیکەشەوە، پەرستارێکی خەڵکی بۆکان بەناوی کەماڵ(ئاکۆ)فەیزوڵلازادە کوڕی سمایل، ڕۆژی ١٩ی ڕێبەندان لەبەر کێشەی کۆمەڵایەتی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی شاری تەورێز کرا، بەڵام لەبەر سەختی برینەکانی ڕۆژی چوارشەممە شەشی ڕەشەممە کۆتایی بە ژیانی هات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *