۳۰ی خاکەلێوەی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هاونیشتمانییەک دەسبەسەر کرا

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی سەوڵاوا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە پێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی سێ شەممە ی ڕەشەمەی ١٣٩٩ی هەتاوی بێهزاد ئەدوایی خەڵکی گوندی سلیا سەر بە شاری سەوڵاوا لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی دەستبەسەر کرا.

بێهزاد ئەدوایی له کاتی دەسبەسەرکردنی دا سووکایەتی و بێڕێزی زۆری پێکراوە و تەنانەت بۆ چوونە ناو ماڵیان زەبر و زەنگیان بەکار هێناوە کە خەساری ماڵیشی لێ کەوتووتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *