۳۰ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دوو هاونیشتمانی پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەیان بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوازران

چاونیوز: دوو کەس لە دەسبەسەرکراوەکانی خەڵکی مەهاباد پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەیان بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوازران.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ١٣٩٩، دوو هاونیشتمانیی خەڵکی شاری مهاباد بە ناوەکانی “ئیمان عەبدی” و “ئەفشین مام‌ئەحمەدی” پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەیان لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ، بۆ بەندی دابڕگەی زیندانی ناوەندی ئەو شارە ڕاگوێزران.

ئەو دوو هاونیشتمانییە ڕۆژی ٢٠ی بەفرانبار لەگەڵ سێ کەسی دیکە لە شاری مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر و لە هۆکاری دەسبەسەر کردنی ئەو هاونیشتمانیانە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *