۱۰ی رەشەمەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

سکاڵای بنەماڵەی مێهرداد تالشی لە مەئموورانی ئاگاهی و کەڵانتەری

چاونیوز: بنەماڵەی مێهرداد تالشی دەیانهەوێ سکاڵا لەسەر مەئموورانی ئاگاهی و کەڵانتەریی ١١٣ی تاران تۆمار بکەن.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، یەکێک لە ئەندامەکانی بنەماڵەی مێهرادان تالشی، لاوی تەمەن ٢١ساڵەی خەڵکی دیواندەرە کە چەند ڕۆژ دوای دەسبەسەرکردنی لەلایەن هێزەکانی نیزامیی ئێرانەوە تەرمەکەیان ناردەوە بۆ بنەماڵەکەی، لە وتوووێژێکدا لەگەڵ “ڕادیۆ فەردا” ڕایگەیاند کە، بنەماڵەی ئەو لاوە سکاڵا لەسەر مەئمووری ئاگاهی “شاپوور” و کەلانتەریی ١١٣ی تاران تۆمار دەکەن.

ئەو سەرچاوەیە بە ئاماژەی بەوەیکە پەروەندەی سکاڵا نێردراوە بۆ دادسەرای پێوەندیدار و بنەماڵەی ناوبراو لە حاڵێکدا کە تەرمی ڕۆڵەکەیان وەرگرتەوە جێگای فیشەک بە سەرییەوە دیار بووە و تەقەڵ دراوەتەوە.

چاونیوز وەک یەکەم سەرچاوە کە ئەو هەواڵەی بڵاوکردە ڕایگەیاندبوو، ناوبراو لەژێر ئەشکەنجەی مەئموورانی ڕێژیم گیانی لەدەستداوە.

حەوتووی ڕابردوو، چەکدارانی کەلانتەریی ١١٣ی تاران،” مێهرداد تالشی”یان لە مێترۆی نێو بازاڕ دەسبەسەر و گواستوویانەوە بۆ کەلانتەری و ئاگاهی و پاشان لە ژێر ئەشکەنجەدا کوشتوویانە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *