۱۰ی رەشەمەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

سەقز: خۆکوژی دوو ژن و دۆزینەوەی تەرمی کرێکارێک

چاونیوز: دوو ژن لە شاری سەقز کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا و تەرمی کرێکارێکیش دۆزرایەوە.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ١٣٩٩، ژنێکی خەڵکی سەقز بەناوی فریشیە شەریف پوور لەبەر کێشەی خێزانی خۆی لەسەربانی بینایەکدا هەڵداشتووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەهەمان ڕۆژدا و لە گەڕەکێکی دیکەی شاری سەقز ژنێکی دیکە بە ناوی شەهین عارفی بەهۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ڕۆژێک بەرلە ئەم دوو خۆکوژییە (یەک شەممە ١٩ی ڕێبەندان) تەرمی کرێکارێکی ساردخانە لە حەوزی ئاو دۆزرایەوە.

ئەو کرێکارە کوردە پێشتر لە حەوزی ئاو کەوتبوو و دوای دۆزینەوەی تەرمەکەی گیانی لەدەست دابوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *