۱۰ی رەشەمەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

١٨٠ مانگ زیندانی بەسەر سێ هاونیشتمانی داسەپا

چاونیوز: سێ هاونیشتمانی خەڵکی پیرانشار ١٨٠ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا سێ هاونیشتمانی بەناوەکانی عەلی بایزپوور(جۆڵا) ٤٩ ساڵە، خدر قادری ئازەر ٥٠ ساڵە و شەفیع محەممەدنیژاد ٤٤ ساڵە خەڵکی دەڤەری پیرانشار هەرکام بە ٥ ساڵ زیندانی مەحکووم کران.

سەرچاوەیەک لەم بارەیەوە بە چاونیوزی ڕاگەیاند، ئەو سێ هاونیشتمانییە لەلایەن دادگای ئیقلابی شاری پیرانشار بە تۆمەتی “ئەندامبوون و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران”هەرکامیانی بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری بە هەژمارکردنی ڕۆژانی پێشووی دەسبەسەرییەکەیان، مەحکووم کراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *