۱۰ی رەشەمەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ژنێک لە ورمێ ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا

چاونیوز: لە ماوەی یەک حەوتووی ڕابردوودا دووهەمین حاڵەتی خۆسووتاندنی ژنان لە دەڤەری سۆمابرادۆستی ورمێ تۆمار کرا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ ژنێکی خەڵکی ئاوایی گەنگەچین سەر بە دەڤەری سۆمابرادۆست بەناوی عەشرەت نیکخوویی دایکی چوار مناڵ بە هۆکاری بۆ ئێمە ناڕوون ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و کۆتایی بە ژیانی هات.

پێشتریش ڕۆژی پێنج شەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٩، ژنێکی خەڵکی ئاوایی سۆفیکانی دەڤەری سۆمابرادۆست سەربە شاری ورمێ بە ناوی بەسێ نیکبەخت ٤٢ ساڵە لەبەر کێشەی خێزانی و گرفتی کۆمەڵایەتی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو و لەبەر سەختی برینەکانی کۆتایی بە ژیانی هاتبوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *