۱۰ی رەشەمەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

چەندین کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بریندار بوون

چاونیوز: لانیکەم سێ کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی سنووری بانە بریندار بوون.

بەپێی هەوواڵی جاونیوز، ڕۆژی پێنج شەممە ١٦ی ڕێبەندانی ١٣٩٩، کۆڵبەرێک بەناوی ڕەئوف دارینە لە سنووری نەنوۆری بانە لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی تەقەی ڕاستەوخۆی لێکرا و بەتوندی بریندار بوو.

لەلایەکی دیکەشەوە لە سنووری هەنگەژاڵەی بانە بە تەقەی ئانقەستی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دوو کۆڵبەر بەناوەکانی ئەبوبەکر نادری و کامران ئەحمەدی بریندار بوون.

ڕۆژێک پێش ئەم ڕووداوە لە دەڤەری ناوچەی سنووری سەردەشت کۆڵبەرێک بەناوی خالید ئەحمەدپوور لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کوژرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *