۱۰ی رەشەمەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەگەری ڕادەستکردنەوەی چالاکێکی سیاسیی کورد لە وڵاتی نۆروێژەوە

چاونیوز: چالاکێکی سیاسیی کورد کە زیاتر لە ١٠ ساڵە داوای پەنابەری لە وڵاتی نۆروێژ کردووە ئەگەری ئەوەی هەیە ڕادەستی ئێران بکرێتەوە.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، پەناخوازێکی سیاسیی کورد بە ناوی “پەیمان پیرانی” کە لە خۆپێشاندانەکانی خوێندکاریی ١٨ی پووشپەڕی ساڵی ٧٨ی هەتاوی، ٦ جار دەسبەسەر کرابوو و دوای ئازار و ئەشکەنجەی زۆر لەلایەن بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە بەندیخانەکاندا بە ناچار وڵاتی بەجێهێشت و وەک پەنابەر ڕوویکردە ولاتی نۆروێژ و ١٠ ساڵە لەو وڵاتە نیشتەجێ بووە لەلایەن ڕێکخراوی پەنابەریی نۆروێژەوە داوای پەنابەریی ناوبراو ڕەتکراوەتەوە و ئەگەری دیپۆرتکردنەوە بۆ ئێرانی هەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *