۱۰ی رەشەمەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هەڵوێستی کانوونی نووسەرانی کوردستان لەمەڕ دەستبەسەرکرانی کاک مستەفا ئیلخانیزادە، نووسەر و بەرپرسی فێرگەی ئەدەب بۆ زمانی کوردی

چاونیوز: لە درێژەی شاڵاوی دەستبەسەرکردنی چالاکوانانی نێوخۆی رۆژهەڵات، ڕۆژی سێ شەممە مستەفا ئیلخانی زادە، نووسەر، شاعیر، مامۆستای زمانی کوردی و بەرپرسی ناوەندی کولتووری و فێرکاریی “ئەدەب” لە بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کرا.
بە گوێرەی هەواڵی ڕێکخراوەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ، ، لە ١٨ ڕۆژی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پتر لە ۹۰ چالاکوانی کورد دەستگیر کراون کە ٩ کەسیان ژنن.
ڕۆژی سێ شەممە ۲٦ ژانوییەی٢٠٢١ هێزە ئەمنییەکانی ئێران هێرشیان کردۆتە سەر ئۆفیسی کار و ماڵی مستەفا نیلخانی زادە، نووسەر و شاعیر و مامۆستای زمانی کوردی و بەرپرسی ناوەندی کولتووری و فێرکاریی “ئەدەب” لە بۆکان و دەستگیریان کردووە و هاوکات لەگەڵ دەستگیرکردنی مستەفا ئیلخانی زادە، ماڵەکەی و شوێنی کارەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر مۆبایل و لاپتۆب و کەلوپەلە تایبەتەکانیشیدا گرتووە.
مستەفا ئیلخانی زادە، تەمەن ٧٥ ساڵ و نووسەری ناسراوی کوردە ساڵی ١٩٤٥ لە بۆکان لەدایک بووە. نووسەر، زمانەوانەو چەندین ساڵە لە بواری پەروەردەی زمانی کوردی و وەرگێڕان و نووسیندا چالاکە و چەندین کتێبی لە بواری زمانی کوردی و وێژەی منداڵاندا چاپ و بڵاو کردووەتەوە.
– بە کوردی و فارسی، تورکی لە بواری وەرگێڕان و ئەدەبی منداڵاندا، کتێبی چاپکراوی هەیە.
– بەڕێوەبەری دامەزراوەی فەرهەنگی و بارهێنانی وێژەیی لەشاری بۆکانە.
– ئەندامی ئەنجوومەنی نووسەرانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێرانە کە ناوەندەکەی لە شاری تارانە.
-لەلایەن زانکۆی کۆیەوە ڕێزلێنانی پێ بەخشراوە.
-ساڵی ۲۰۱٤ لەلایەن بونیادی زانست و تەکنیکی ئێرانەوە پلەی دکتۆرای زمانی کوردی پێ بەخشرا.
– زیاتر لە چل کتێبی چاپکراوی هەیە.
– هەندێک لە کتێبەکانی بۆ منداڵان بە زمانی فارسی:
– مجموعه قصەهای کودکان
– سه شیاد بدبخت
– چاره (مجموعەی چهار داستان از کردستان)
– انشا و نامەنگاری یاران (برای دورەی ابتدایی)
– چەند کتێبێکی بە زمانی کوردی بۆ منداڵان :
– شازادە چکۆلە
– سەندرێللا
– بێچووە مراویی ناشیرین
– جرجه مشک
– خەڵات
– ئەولا دەشت و ئەولا دەشت.

کانوونی نووسەرانی کوردستان، دەستبەسەرکرانی کاک مستەفا ئیلخانیزادە نووسەری ناسراوی ڕۆژهەڵات بە تووندی مەحکوم و داوا دەکا بە زووترین کات ئازاد بکرێ و لە هەمان کات دا
شاڵاوی دەستبەسەرکرانی چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە درێژەپێدانی سەرکوت و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ دەزانین و داوا لە ناوەندەکانی مافی مرۆڤ دەکەین لەم پەیوەندییەدا هەڵوێستیان هەبێ.

کانوونی نووسەرانی کوردستان
۲۷ ژانوییەی ۲۰۲۱

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *