۱۰ی رەشەمەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

عەتا ڕەحمانزادە ئازاد کرا

چاونیوز: عەتا ڕەحمانزادە بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سەقز ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی دووشەممە ٦ی بەفرانباری ١٣٩٩، عەتا ڕەحمانزادە(شەماڵ)، خەڵکی سەقز، پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتە لە گرتنگە ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە کە، ڕۆژی ٢ی ڕێبەندان ئەو هاونیشتمانییە کوردە لە هەمبەر ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە سووکایەتیکردنی دەنگ و ڕەنگی حکوومەتی ئێران بە جلوبەرگی کوردی، لە مەیدانی “هەڵۆ”ی سەقز بە جلوبەرگی کوردی ئامادە بووە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرابوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *