۱۰ی رەشەمەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دوو هاونیشتمانی دیکە دەسبەسەر کران

چاونیوز: دوو هاونیشتمانی دیکە لە شارەکانی سەقز و بۆکان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی یەک شەممە ٥ی ڕێبەندانی ١٣٩٩، هاونیشتمانییەکی خەڵکی سەقز بەناوی بابەک بابایی سی ساڵە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

هەر لەم پێوەندییەدا، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی ئالی کەند سەر بە بۆکان بەناوی سەردار محەممەدپوور کوڕی خەبات ٢٥ ساڵە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەسبەسەر کرا.

جێگای ئاماژەیە کە هەتا ئێستا لەماوەی رپژانی ڕابردوودا ئەوە ٢٣هەمین کەسە کە لە دەڤەری بۆکان دەسبەسەر دەکرێ.

ناوەندی ئاماری مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز) لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند، شەپۆلی گرتنی هاونیشتمانیانی کورد لە شارەکانی کوردستان هەروا درێژەی هەیە و لەماوەی دووحەوتووی ڕابردوودا زیاتر لە ٧٠ کەس دەسبەسەر کراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *