۱۰ی رەشەمەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هاونیشتمانییەکی خەڵکی دەڤەری سەڵماس کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

چاونیوز: لاوێکی خەڵکی سەڵماس کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی هەینی ٣ی ڕێبەندانی ١٣٩٩، لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵانە بەناوی تەوحید مەحموودی مەندوولکانی کوڕی جەماڵ خەڵکی ئاوایی چووپانلوو سەر بە شاری سەڵماس بەهۆی کێشەی خێزانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو هاونیشتمانییە لاوە بە خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز) لە مانگی بەفرانباری ئەمساڵدا لانیکەم زیاتر لە ٢٠ کەس خۆیان کوشتووە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ١١ کەس لەوانی ئاشکرا کردووە.

لە ٩ مانگی سەرەتای ئەمساڵی‌دا ئەوەندەی ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆماری کردبوو، لەو سەدان کەسەی لە کوردستان بە هۆکاری هەوڵی خۆکوشتنیان دابوو، ١١٨ کەسیان هەوڵەکانیان سەرکەوتوو بوون و بەوەش ژمارەی ئەم کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا خۆیان کوشتووە و ناو و نیشانیان تۆمار کراوە، گەیشتە ١٢٩ کەس.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *