۱۰ی رەشەمەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

سێ مانگ زیندان بۆ هاونیشتمانییەکی کورد

چاونیوز: حوکمی سێ مانگ زیندانی بۆ هاونیشتمانییەکی کوردی خەڵکی پیرانشاردا سەپا

بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی دووشەممە، ٢٩ی بەفرانباری ١٣٩٩، دادگای ئینقلابی شاری پیرانشار، هاونیشتمانیییەکی کوردی بە ناوی “زاهیر پەس و پیش (جۆڵا) خەڵکی گوندی “چیانە”، ٣ مانگ حوکمی زیندانیی تەعزیری بە هەژمارکردنی ڕۆژانی پێشووی دەسبەسەرییەکەی بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە بە دژی نیزام لە بەرژەوەندی حیزبێکی کوردی دژبەری نیزام” بەسەردا سەپاندووە.

ئەو هاونیشتمانییە ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی بەفرانبار بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

شەوی ۲۸ی خەزەڵوەری ۹۹ی هەتاوی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار هەڵیان کوتابوویە سەر ئاوایی چیانەی سەر بە شاری پیرانشار و دوو کەسیان بەناوەکانی زاهیر پەسوپیش و براکەی بەناوی فاروق پەسوپیش دەسبەسەر کردبوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *