۱۰ی رەشەمەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

لە بەهاری ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ١٩٠ کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوونە

به‌ پێی بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز)لە یەکەم مانگی زستانی ئەمساڵ‌دا لانیکەم ١٦ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆ، یان بەربوونەوە لە شاخ بەهۆی ڕاوه‌دوونانی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون. لەو ١٦ کاسبکارە ٩ کەسیان بریندار بوون و ٧ کۆڵبەریش گیانیان لە دەست داوە کە ٥ کەسیان لە ناوچەی ورمێ کەوتوونەتە ژێر ڕنوو.

کوژران و برینداربوونی ١٦ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە مانگی بەفرانباری ئەمساڵ لە حالێک‌دایە کە لە سێ مانگی پاییزدا ٤٨ کۆڵبەر و لە وەرزی هاوینیش‌دا ٦٨ کۆڵبەر و لە سێ مانگی بەهاریش‌دا ٥٨ کۆڵبەر و کاسبکار لە پێناو پارووە نانێکدا کوژرابوون و بریندار بوون. بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا کوژراون و بریندار بوون گەیشتۆتە ١٩٠ کەس. لەو ١٩٠ کەسە ٧٤ کەسیان کوژراون و ١١٦ کەسیش بریندار بوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *