۱۰ی رەشەمەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

لە مانگی بەفرانباری ئەمساڵدا لانیکەم ٢٠ کەس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز) لە مانگی بەفرانباری ئەمساڵدا لانیکەم زیاتر لە ٢٠ کەس خۆیان کوشتووە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ١١ کەس لەوانی ئاشکرا کردووە.

لە ٩ مانگی سەرەتای ئەمساڵی‌دا ئەوەندەی ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆماری کردبوو، لەو سەدان کەسەی لە کوردستان بە هۆکاری هەوڵی خۆکوشتنیان دابوو، ١١٨ کەسیان هەوڵەکانیان سەرکەوتوو بوون و بەوەش ژمارەی ئەم کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا خۆیان کوشتووە و ناو و نیشانیان تۆمار کراوە، گەیشتە ١٢٩ کەس.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *