۱۰ی رەشەمەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دەسبەسەر کراوانی بۆکان گەیشتە ٩ کەس

بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی سە شەممە ٣٠ی بەفرانباری ١٣٩٩، چوار هاونیشیتمانی دیکە لە شاری بۆکان دەسبەسەر کراون کە هەواڵدەری “کوردپا” ناوی ئەو پێنج کەسەی ئاشکرا کردووە و بریتین لە:
حوسێن مێهربان، هێرش ڕەسوڵپوور، فەریبا ئەحمەدی و ڕۆژین محەممەدپوور.

پێشتر چاونیوز ڕایگەیاندبوو کە، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی ئالی کەند سەر بە شاری بۆکان بەناوەکانی قادر ڕەسوڵپوور هەروەها کەسێکی تر بەناوی محەممەد حاجی ڕەسوڵپوور لە شوێنی کارەکەی و هاونیشتمانییەکی دیکە بەناوی عەلی زولفی بەبێ هیچ هۆکارێکی ڕوون و بەڵگەی قەزایی قۆڵبەست کراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *