۱۰ی رەشەمەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دوو هاونیشتمانی دیکە لە شارەکانی نەغەدە و بۆکان دەسبەسەر کران

بەپێی هەواڵی چاونیوز، شەوی ٣٠ بەفرانبار لەسەر ١ی ڕەبەندانی ١٣٩٩، لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاونیشتمانیانی کورد لە بۆکان، کەسێکی دیکە بە ناوی عەلی زولفی، دانیشتووی شارەکی فەرهەنگییانی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

لەلایەکی دیکەشەوە لە شاری نەغەدە، هاونیشتمانییەک بەناوی دیاکۆ زەردەشتی لەلایەن هێزێکی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کراوە.

هەتا ئێستا نەزانراوە ئەو هاونیشتمانیانە بۆچی گیراون و لە کوێ ڕادەگیرێن.

پێشتر چاونیوز ڕایگەیاندبوو کە، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی ئالی کەند سەر بە شاری بۆکان بەناوەکانی قادر ڕەسوڵپوور هەروەها کەسێکی تر بەناوی محەممەد حاجی ڕەسوڵپوور لە شوێنی کارەکەی بەبێ هیچ هۆکارێکی ڕوون و بەڵگەی قەزایی قۆڵبەست کراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *