۱۰ی رەشەمەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دوو هاونیشتمانی دیکە دەسبەسەر کران

چاونیوز: دوو هاونیشتمانی دەڤەری بۆکان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی ڕێبەندانی ١٣٩٩، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی ئالی کەند سەر بە شاری بۆکان بەناوەکانی قادر ڕەسوڵپوور لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی گرتنی ئەو هاونیشتمانییە کە لە دەیەی ٦٠ی هەتاوی زیندانی سیاسی بووە، شووشە و پەنجەرەی ماڵەکەیان شکاندووە و بێ ڕێزییەکی زۆریان پێکردووە.

لەلایەکی دیکەشەوە، هاونیشتمانییەکی تر بەناوی محەممەد حاجی ڕەسوڵپوور لە شوێنی کارەکەی بەبێ هیچ هۆکارێکی ڕوون و بەڵگەی قەزایی قۆڵبەست کراوە و بەشێک لە کەرەسەی کەسی وەک موبایل، کامپیۆتێر و کەیسی کامێرای سووڕگەی داخراو(مدار بستە)دووکانەکەیان دەگەڵ خۆیان بردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *