بە پێی ئاماری ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز)، لە مانگی بەفرانباری ئەم ساڵدا لانیکەم ٤ زیندانیی کورد ئێعدام کراون. دەزگای قەزایی ڕێژیم ڕایگەیاندوە کە ئەو چوار بەندییە بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لەدار دراون.
بەپێی راپۆرتی چاونیوز، دەزگای دادی ڕێژیم لە ٩ مانگی سەرەتای ئەمسالیشدا لانیکەم ٤٠ بەندکراوی کوردی ئێعدام کردبوو، بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا ئێعدام کراون گەیوەتە ٤٩ کەس کە ٤ کەس لەوان زیندانیی سیاسی بوون.