۱۰ی رەشەمەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دوو برای خەڵکی مهاباد ١٠٨ مانگ حوکمیان بەسەردا سەپا

چاونیوز: دوو برای خەڵکی مهاباد دوای دادگایی کردنیان حوکمی ١٠٨ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، دوو هاونیشتمانیی خەڵکی مهاباد بەناوەکانی سالار و سامان غەزالی لەلایەن دادگای شۆرشی ئەو شارە هەرکام ٣ساڵ و ٦مانگ زیندانیان بەسەردا سەپا.

قازی جەواد غولامی بەرپرسی لقی یەکی دادگای شۆرشی شاری مهاباد ئەو دوو برایەی بە تۆمەتی “هەوڵ دان بە دژی تەناهی نەتەوەیی بە ئەندامیەتی لە حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی و پڕۆپاگەندە بە دژی نیزام” ئەو حوکمەی بەسەردا سەپاندوون.

هێزە ئیتلاعاتییەکان لە ڕێکەوتی ٢٦ی خەرمانانی ئەمساڵ ئەو دوو برایەیان بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی بە تۆمەتی هاوکاری دەگەڵ حیزبە کوردییەکان دەسبەسەر کردبوو.

ئەو دوو برایە لە سەرەتای مانگی بەرفرانبار دادگایی کرابوون و حوکمی زیندانییەکەیان لە ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٣٩٩ پێان ڕاگەیەندراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *