۱۰ی رەشەمەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

زیندانییەک لە بەندیخانەی سنە لەسێدارە درا

چاونیوز: بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی بەفرانباری ١٣٩٩، زیندانییەکی کورد بە تاوانی “کوشتن” بەناوی فاتح قادری نیا خەڵکی ئاوایی دەل سەربە شاری سەوڵاوا لە بەندیخانەی ناوەندی سنە ئێعدام کرا.

فاتح قادری نیا دووساڵ لەمەوبەر بە تاوانی کوشتنی هاونیشتمانییەک بەناوی ناسح دەسبەسەر و لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی ئێعدامی پێدرابوو.

جێگای ئاماژەیە کە، بەپێی ئامارەکانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز) لە ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی دا ٤٨ هاونیشتمانی کورد لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەسێدارە دراون کە چوار کەسیان بەناوەکانی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور شنۆ(تیرباران)، مستەفا سەلیمی (سەقز)، سابیر شێخ عەبدوڵڵا و دیاکۆ ڕەسوڵزادە (مهاباد) بە تۆمەتی پێوەندەی دەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی حوکمی ئێعدامیان جێبەجێ کراو و چوار زیندانی دیکەی کوردیش حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *