۱۰ی رەشەمەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کۆڵبەرێک گیانی لەدەست دا

چاونیوز: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز لە سنووری بانە گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی هەینی ٢٦ی بەفرانباری ١٣٩٩، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بەناوی محەممەد ئەحمەدی ئایچی تەمەن ٥٠ ساڵە لە سنووری برویشکانی سەر بە شاری بانە بە هۆکاری ناڕوون تووشی جەڵتەی دڵ دەبێ و گیانی لەدەست دەدا.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە، بەرەبەیانی زوو لەبەر ساردی کەشوهەوا ناوبراو تووشی جەڵتەی دڵ دەبێ و دەگەڵ ئەوەیکە زانراوە کە گیانی لەدەست داوە بەڵام هاوڕێیەکانی بۆ نەخۆشخانەی بانە دەگوازنەوە و ئێستا تەرمی ئەو کۆڵبەرە لە نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبی بانە راگیراوە.

محەممەد ئەحمەدی ئایچی خێزاندارە و خاوەن چوار مناڵە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *