۱۰ی رەشەمەی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ژنێکی کورد لەبەر هەژاری و کێشەی خێزانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

چاونیوز: ژنێکی خەڵکی بۆکان لەبەر هەژاری و بێ دەرەتانی کۆتایی بە ژیانی خۆی ‌هێنا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٣٩٩، ژنێکی خەڵکی بۆکان بەناوی مەهتاب مەولانی بە هۆی هەژاری و بێ دەرەتانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

جێگای ئاماژەیە کە پێشتر هاوژینی مەهتاب مەولانی بەناوی کامران موحسنی هەر بەهۆکاری هەژاری و دەستکورتی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو و لەوکاتەوە مەهتاب مەولانی بەتەنیا ژیاوە و دەگەڵ کێشەی بژێوی ژیانی و خێزانی بەرەوڕوو ببۆوە.

بە پێی ئامارەکانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی دا لە کوردستان ١٥٢ کەس بەهۆکاری جۆراوجۆر کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *